لە ماوەی رابردوو خولێکی تازەی (بڕین و دوورمان) کرایەوە لە سەنتەری کۆمەڵایەتی هاوکاری لە ڕێکخراوی ئێمە(٣٠) کچ و ژن بەشداربوون، خولەکە لەهەفتەی دوو رۆژ بەڕێوە دەچوو بۆماوەی مانگ و نیوێک بەردەوام بوو، لە نێو خولەکان هۆشیاری لەسەر بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و یاسایی و دەروونیەکان پێشکەش دەکرا.
بەشداربووان زۆر دڵ خۆشن بە کردنەوەی خولی لەو جۆرە بۆ فێرکردن و پاڵپشتیکردنی ژنان لەبوارەکانی پەرەپێدانی تواناکانیان لە داهاتودا ئەوەی فێری دەبن بتوانن لەڕێگەیەوە داهات بەدەست بێنن .
