ئاماده‌کاریی بۆ چالاکییه‌کانی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان دەکرێت

به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئیوارەی 13/2/2022 کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە گەڵ ژماره‌یه‌ک له‌ و نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئەنجامدرا بە مەبەستی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌ش له‌ نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کان بۆ سه‌رخستنی چالاکییه‌کانی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان.
شایانی باسە بەهار عەلی بەرێوەبەری رێکخراوی ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو.

وەڵامێک بنووسە