رۆژانی 18-19ـی ئایار هاوپەیمانی ژنانی کوردستان، بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەئەندامەکانی لەسەر ئاستی کوردستان و بەئامادەبوون و پشتیوانی رێکخراوی میدیکا مۆندیالی ئەڵمانی، دیدارێکی دوو رۆژەی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا، لەدیدارەکەدا تیشکخرایە سەر بەرنامەی کاری داهاتووی هاوپەیمانی ژنان، بەتایبەت دانانی ستراتیژێک بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی چەمکە جێندەرییەکان و بەهێزکردنی بزوتنەوەی فێمینیزم لەهەرێمی کوردستان، چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان، بەرزکردنەوەی رێژەی بەشداری سیاسی ژنان لەهەڵبژاردنی داهاتوودا و پشتیوانیکردنی ژنانی کارامەو لێهاتوو بۆ گەیشتن بەناوەندی بڕیار، هاندانی ژنان بۆ بەشداریکردنی لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا.
دیداری هاوپەیمانی ژنانی كوردستان لە سلێمانی بەرێوەچوو