کۆنفراسى خەرمان

رۆژى یەکشەممە 27،ى شوبات لە شارى سلێمانى، کۆنفراسى نێوان رێکخراوى رۆشنبیرى کۆمەڵایەتى خانزاد بە هەماهەنگىە لەگەڵ رێکخراوى ئێمە بۆ گەشەپێدانى مرۆیى تایبەت بە پرۆژەى هاوبەشى نێوانیان، پرۆژەى بەرزکردنەوەى تواناى تاک و دامودەزگاکان بۆ زاڵبوون بەسەر تووندوتیژى سێکسى و تووندوتیژى لەسەر بنەماى جێندەر لە خێوەتگاى ئاوارەکان و کۆمەڵگەى هەرێمى کوردستان بەرێچووە.
بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە دادوەر و بەرپرسى مافى مرۆڤ لە دەستەى سەربەخۆیى مافى مرۆڤ، نوێنەرى بەر ێوەبەرایەتى گشتى بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان و خێزان، نوێنەرى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، نوێنەرى بەشێک لە رێکخراوەکانى مافى ژن و مرۆڤ.
سەرەتاى دەستپێکردنى کۆنفراسەکە وتارى نوێنەرى بەر ێوەبەرایەتى تووندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان لەلایەن، ئارى رەفیق جێگرى بەرێوەبەرى گشتى بەرێوەبەرایەتییەکە خوێندرایەوە، لە وتارەیەکەیدا باسى لە هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرایەتیەکەیان کرد لە رووبەرووبوونەوەى تووندوتیژى دژ بە ژنان و هەوڵەکانیان بۆ ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى و یەکسانى، سوپاسى رێکخراوى ئێمە ى کرد هاریکارییان لە رێگەى راهێنانى کارمەندەکانیان لە پرۆژەى ئاشناکردنیان بە شێوازى کارکردنى هەستیار لەسەر بنەماى جێندەر و یەکسانى لە کەیسەکانى تووندوتیژى خێزان.
پاشان وتارى نوێنەرى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى خوێندرایەوە، باسى لە هەوڵى وەزارەتەکەیان کرد لە کارکردن بۆ یەکسانى جێندەر لە هەرێمى کوردستان و پلانى وەزارەتەکەیان بۆ ئەو پرسە.
لە بەشێکى دیکەى کۆنفراسەکە وتارى کارین ملۆدۆخ، دەستەى دامەزرێنەرى رێکخراوى هاریکارى ئەڵمانى خوێندرایەوە و تیشکى خستەسەر هەوڵەکانیان لە هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى دەستبەکاربوونیان لە کوردستان لە رێگەى پرۆژە و کارى جیاواز بۆ هێنانەدى یەکسانى جێندەرى و بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژى.
لە بەشێکى دیکەى کۆنفراسەکە، وتارى نانسى مومانى/ بەرپرسى ئەرکەکانى رێکحراوى مێدیکل مۆندیال لە عیراق، قسەکردن بوو لەسەر هاریکارى رێکخراوەکان بۆ رووبەرووبوونەوەى تووندوتیژى لەسەر بنەماى جێندەر لە هەرێمى کوردستان.
لاڤە محمد، وتەى سەرۆکى رێکخراوى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى خانزاد پێشکەشکرد، سەرجەم ئەو چالاکیانەى کەلە ماوەى رابردوو کردوویانە بەشێوەى داتا و وێنەى خرایەڕوو.
وردەکاری پرۆژەى و ئاڵەگارییەکان، لەلایەن فێنک کەمال، بەرێوەبەرى پرۆژەکانى رێکخراوى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى خانزاد، خرایەڕوو.
بەرێوەبەرى پرۆژەکان لە رێکخراوى ئێمە بۆ گەشەپێدانى مرۆیى، هێژا جەلال لە وتارێکى پوخت و چڕدا بە داتا و زانیارى و خستەڕووى وردەکارییەکان لە رێگەى داتاشۆ وردەکارى پرۆژەکەى خستەڕوو.
لە کۆتایدا د.لوقمان سیوەیلى، سەرپەرشتیارى هەڵسەنگاندنى پرۆژەکە، دەرئەنجامەکانى پرۆژەى خستەڕوو.
لە کۆتای کۆنفراسەکە، بەشداربووان سەرەنج و تێبینیەکانیان خستەڕوو لە پێناو بەرەوپێشبردنى پرۆژەکانى داهاتوو.

وەڵامێک بنووسە