ئەمڕۆ ٨ى مارسی ٢٠٢٦ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.، بەڕێوبەرى گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ،
کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بە بەشداری نوێنەری وەزارەت و رێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو.
لە ٨ى مارسدا، بە دروشمی: ماف، دادپەروەریی، کردار، بەهێزکردنی ئابووریی گشتگیر بۆ خانمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بەرامبەر بە خانمان و کچانی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە. سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، خانمانى کوردستان بە ئازایەتی، خۆڕاگریی و سووربوون، بەردەوامن لە پێشەنگایەتی و بەشداربوونی کارا.
سەرچاوە: ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان