سیمینارێکی هۆشیارکردنەوە بەرێوەچوو
ئەمرۆ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەبۆنەی مانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی، کە تایبەت کردوە بە مانگی هۆشیارکردنەوە بەرانبەر “شێرپەنجەی مەمک”، لەم چوارچێوەیەدا ساڵانە رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بە هاوکاری میدیکا مۆندیال، بە ئامانجی گرنگیدان بە تەندروستی و گرنگیدان بە خوود، ژمارەیەک چالاکی و هەڵمەتی هۆشیار بەرێوەدەبات.
سازدانی دانیشتنێکی هۆشیارکردنەوە لە بارەی بەرەنگاربوونەوە و ژیانیکی تەندروست، لەلایەن د. شەیدا زیاد تاڵەبانی، پزیشکی تەندروستی خێزان، سیمینارێک پێشکەشکرا، لە سەنتەری خانەنشیانی خانمانی هەولێر، پاشان بە پرسیار و وەڵام لەلایەن ئامادەبووان بەردەوام بوو.
