كۆبوونەوەی تاوتوێكردنی دۆخی ژنان لە كوردستان بەرێوەچوو

ئەمڕۆ 24ـی 4ـی 2023 رێكخراوی ئێمە بەهاوكاری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخراوی “Mar ía Zambrano”، ئەنجامدا، رێكخراوەكە تایبەتە بە یەكسانی جێندەر لە مەدرید، كار بۆ بواری یەكسانی دەكەن.
سەرەتای كۆبوونەوەی بە وتەی(دەریا مونتیس، ئایدن ئۆستان لە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە ئیسپانیا دەستیپێكرد)، پاشان مێرسیدس لۆپێز، پارێزەری یەكسانی جێندەری ماریا زامبرانۆ، خۆشحاڵی خۆیدەربڕی بە گفتووگۆكردن لە دۆخی ژنانی کوردستان و کەیسی كچانی ئێزیدی، دواتر باسیلە چالاكیەكانی ژنان لە ئیسپانیا كرد، كە لەماوەی رابردوو توانیویانە گۆڕانگاری گەورە دروست بكەن لەبواری یەكسانی جێندەر، ئەوەشیخستەڕوو سەرەرای ئەو بەربەستانە ئاستی كاركردنی ژنان و رێكخراوەكان بەرز دەنرخێنم كە توانیویانە بەمجۆرە پێشكەوتووە كاربكەن”.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، بەهار عەلی، بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە ئاماژەی بە هەوڵ و خەباتی ژنانی كوردستان كرد، خەباتی فێمێنیزم لە كوردستان، دروستكردنی گۆڕانكاری لە دۆخی ژنان و مافەكانیان.
گوڵچەن شووكر، بەرپرسی سەنتەری دهۆك لە رێكخراوی ئێمە، بەربەست و كێشەكانی بەردەم ژنانی ئێزیدی دوای تاوانی جینۆساید خستەڕوو، باسی لە كاروچالاكیەكانی سەنتەرەكە كرد لەپێناو شیاندنەوەی ژنان، رووبەرووبوونەوەی تووندوتیژی و كێشەكان و فشاری دەروونی.