پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

رێکخراوەکانى ژنان و کۆمەڵى مەدەنى ئیدانەى لێدوانەکەى بەرێوەبەرى پەروەردە دەکەن

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
هەواڵ,
لە بەرامبەر ئەو لێدوانەى کە بەرێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لە میانەى کۆبوونەوەیەکدا، لە بەشێکى قسەکانى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “%60 ى میلاکى مامۆستایانمان ئافره‌ته‌ یه‌کێکه‌ له‌ قوربه‌سه‌ریه‌کانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ ، پێتان خۆش بێ یان ناخۆش بێت”،  ناڕەزایى رێکخراوەکانى ژنان و کۆمەڵى مەدەنى لێکەوتەوە و راى گشتى وروژاند،  بەگوێرەى زانیارییەکان تا ئێستا هیچ لایەنێکى فەرمى و تەنانەت بەرێوەبەرى گشتى پەروەردە خۆشى هیچ روونکردنەوەیەکى لەبارەى لێدوانەکەى نەداوە.
وەک یەکەم کاردانەوە، ژمارەیەک رێکخراوى ژن و کۆمەڵى مەدەنى و پەروەردە ئیدانەى لێداوانەکەى بەرێوەبەرى گشتى پەروەردە دەکەن، داوا لە حکوومەتى هەرێکى کوردستان و داواکارى گشتى و وەزارەتى پەروەردە و یەکێتى مامۆستایان دەکەن جیاکارى بوەستێنن.
ئێمه‌ى کۆمه‌ڵێک له‌ ڕێکخراوه‌کانى ژنان و په‌روه‌ردیی و کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و لێدوانه‌ نازانستیه‌ى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلیمانى ئه‌که‌ین سه‌باره‌ت به‌ ووته‌کانى له‌ سیمینارێکى په‌روه‌رده‌یى ڕۆژى 13/2/2022 که‌ به‌ بۆچوونى به‌ڕێزیان بوونى ڕێژه‌ی %60ى مامۆستایانى ژن له‌ سێکته‌رى په‌روه‌رده‌دا قوربه‌سه‌ریه‌. که‌ ئه‌مه‌ده‌قى ووته‌کانى به‌ڕێزیانه‌:
((%60 ى میلاکى مامۆستایانمان ئافره‌ته‌ یه‌کێکه‌ له‌ قوربه‌سه‌ریه‌کانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ ، پێتان خۆش بێ یان ناخۆش بێت……..))
له‌ کاتێکدا هه‌موو پێوه‌ره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ جیهانیه‌کان و توێژینه‌وه‌ ئه‌کادیمی و زانستیه‌کان جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ نه‌ک ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌ ڕه‌گه‌زه‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵکو زیاد بوونى ڕێژه‌ى ژنان له‌ په‌روه‌رده‌دا به‌ په‌سه‌ند ده‌زانن .
بۆیه‌ داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، داواکارى گشتى ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان ئه‌که‌ین که‌ ئه‌م جیاکاریه‌ بوه‌ستبَنن . چیتر به‌ بیرو هزرى جیاکارى ڕه‌گه‌زى ڕێگه‌ نه‌ده‌ن شکۆى مامۆستا بشکێنرێ .
هاوپێچ :
ناوى ڕێکخراوه‌کان
ناوی رێکخراوەکان بۆ پشتگیری بەیاننامەی ڕۆژی 14/2/2022
1- یەکێتی ژنانی کوردستان
2- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان/ لقی سلێمانی
3- یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان/ لقی سلێمانی
4- رێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتانی کوردستان
5- ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان
6- کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
7- رێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە
8- رێکخراوی پەروەردەی نوێ
9- رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان(PDO)
10- رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO)
11- رێکخراوی بە ئەزمونەکان
12- لیژنەی پەروەردەی چڤاتی ئاشتی(بان)
13- رێکخراوی راسان
14- رێکخراوی ئەزموون
15- رێکخراوی فیوچەر
16- رێکخراوی ژیندروستی
17- رێکخراوی سایە
18- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
19- رێکخراوی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کوردستان
20- رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
21- رێکخراوی ئانیا بۆ گەشەپێدانی تاک
22- رێکخراوی ئاسودە
23- کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز
24- رێکخراوە ژینگەیەکانی سلێمانی و هەڵەبجە
25- لانەی مناڵان
26- فێمێنیزمی رۆشنگەری
27- رێکخراوی ژیانی نوێ
28- رێکخراوی دابین
29- رێکخراوی بەدیل بۆ دیبەیت
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: