لە ماوەی رۆژانی ١٦ – 18ی ئایاری ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئەنیت شویتزكا راوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاريی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان، كار‌و چالاكییەكانی وۆركشۆپی “مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵیی سێکسی لە شوێنی کاردا” لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، سەركەوتووانە بەڕێوەچوو.
لەوتەیەكدا، د. خانزاد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد:
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له روانگه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی مافی خانمان و هه‌میشه له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی خانمان بووه له گشت بواره‌كاندا، بۆیه هه‌میشه گشت شێوازه‌كانی توندوتیژیی و گێچه‌ڵی سێكسی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه ، پێویسته ژینگه‌یه‌كی ئارام و له‌بار و ته‌ندروست و دوور له توندوتیژیی بۆ خانمان له شوێنه‌كانی كاركردنیاندا فه‌راهه‌م بكرێت و دووربێت له گشت شێوازه‌كانی توندوتیژیی و زه‌برو هه‌ڵسوكه‌وتی نادروست و پێوه‌ره‌كانی كاركردن له روانگه‌ی پاراستنی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی جێنده‌ری ره‌چاو بكرێت.
ئەم وۆركشۆپە ماوەی سێ رۆژی خایاند‌و تیایدا چەندین بابەتی پەیوەست بە گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کارداو ڕەنگدانەوەی لەسەر پێشێلکردنی سنوورە تاکە کەسییەکان بەمەبەستی خراپ بەکارهێنانی پێکهاتەیی و فۆرمەكانی. هەروەها شیکردنەوەی مەترسی و فاکتەرەکانی مەترسی و ئەو خانمانەی لە مەترسیدان، لەگەڵ باسكردنی مەترسی جیاواز لە بواری کاری جیاوازدا و، چۆن ئەم مەترسیانە کەم بکرێنەوە، لەگەڵ چەندین بابەتی پەیوەندیداری تر..
لە كۆتاییشدا، لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و راوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی وۆركشۆپەكە دابەشكرا. هەروەها كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی كاروچالاكییەكان و دەرەنجامی ئەم وۆركشۆپە سێ رۆژییە، بە بەشداری د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ئەنیت شویتزكا راوێژكاری جۆری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە دەستەی ڕاوێژکاريی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و نوێنەری وەزارەتە بەشداربووەكان بەڕێوەچوو.


