راهێنانى چارەسەرکەرانى دەروونى لەبارەى مافى تەندروستى و سێکسى و زایندەیی

رێکخراوی “ئێمە” بە سەرپەرشتی رێکخراوی ئۆکسفام و پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی مەسارونا، راهێنانێکی لەبارەی ماف و تەندروستی زایندەیی بۆ ژمارەیەک لە چارەسەرکەرانی دەروونیی شاری هەولێر رێکخست کە تێیدا تیشک خرایە سەر رۆڵی چارەسەرکەرانی دەروونی لە هۆشیارکردنەوە و رێنمایی کردنی کەیسە دەروونییەکان لەبارەی ماف و تەندروستی زایندەیی.
رێکخراوی “ئێمە” بەردەوامە لە راهێنانەکانی بۆ گەشەپێدانی توانای کارمەندانی تەندروستی دەروونی لە هەرێمی کوردستان.