بەهار عەلى
مەهاباد قەرەداغی، تۆ ی ئازا و راشکاو و کورد پەروەرێکی سەر سەخت و داکۆکیکارێکی چاونەترس لە ئازادی ژنان و سەربەخۆیی کوردستان بوویت.
تۆ ئەو ژنە فیمیستە راستگۆیە بوویت لە گەڵ خۆت و خەڵکی تریش، هەمیشە ئەوەی لە دڵت بوو لە سەر زمانت بوو، موجامەلەی درۆی کەست نەدەکرد، بە هەر کەس و فیکرو حزبێک سەرسام دەبووی بە ئاشکرا دەرت دەبری، بە پێچەوانەی زۆرینەی خەڵکی ئەم وڵاتە کە چەندین رویان هەیە و تەنها راستی بە دەنگی بەرز ناڵێن!!
تۆ ئەو ژنە ئازایە بووی کە وەک خۆی ناوی شتەکانت دەهێنا، هەڵوێستت لە کەڵتووری پیاوسالار و ژن کوژ و دواکەوتووی کوردستان، هەڵوێستت لە هەرەشە و لایەنە رەشەکانی ئاین، هەڵوێستت لە رەوایی سەربەخۆیی کوردستان، ناوهێنانی ئەندامەکانی لەشمان وەک خۆی…. هتد.
مەهاباد گیان، دڵت هیچ نەکات بەرانبەر بە هێرشی نارەوای ئەو کەسە نەخۆش و نەفس نزم و درۆزنانەی لە دوێنیوە دەستیان پێکردوە بەرانبەرت، ئەو هێرشە بۆ سەر کەسایەتی تۆ نیە وەک مەهاباد قەرەداغی ، دڵنیام زۆربەیان حەسوودیت پێدەبەن و رەنگە هەندێکیان چەندین مانگ چاوەرێییان کردبێت تا لێپرسراوێکی حکومەت یاخوود پارتی بیانبینێ و پارە و پێگەی حکومی بەرزیان بداتێ. ئەوە هێرشی کۆنەپەرستان و ئەقڵ بۆگەنەکانی کوردستانە بۆ سەر بزووتنەوەی فێمنستی لە کوردستان کە تۆ کەسێکی ئاکتیڤ و دیاری بوویت. دەیانەوێ بەم شێوەیە هەمووان بترسێنن و دەنگی زوڵاڵی ئەم بزوتنەوە و شۆێن کەوتوانی کپ بکەن. بەڵام خەیاڵیان خاوە و سەریان دای لە بەرد، ئێمە هەرگیز کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ هێنادەی کوردستانێک کە تیایدا ژنان و پیاوان یەکسان بن وەک ئەوەی تۆ و سەدانی پێش تۆش تێکۆشانیان بۆ کردووە.
کتێبەکانت و شیعرەکانت و نووسینەکانت دەبنە مەنهەج و رێپیشاندەر بۆ نەوەکانی داهاتووی بزووتنەوەی فێمتنستی و ئەو مارشەی کە بۆ ژنانت نووسی هەر دەبێتە مارشی بزووتنەوەی ژنان لە کوردستان.
درود بۆ گیانت
رۆحت ئارام بێت
هەمیشە لە یادمان دەمێنیت


