رێکخراوى ئێمەى ئامادەیی کۆنفراسى رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) بوو

رۆژى سێشەممە 29ـى نۆڤێمبەرى 2022 لە هەولێر، هۆتێل دیدەمان، رێکخراوى ئێمە بەشدارى خستنەڕووى دەرئەنجامى توێژینەوەى رێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا (IOL) لەبارەى (بەشدارى ئافرەتان و گەنجان لە ناوەندەکانى دروستکردنى بڕیارى هەرێمى کوردستان)، سەندیکا و یەکێتیە پیشەییەکان وەک نموونە، خوێندنەوەیەکى شیکاریی-مەیدانییە، بەرێوەچوو.
سەرەتاى کۆنفراسەکە وتەى بەخێرهاتن لەلایەن د.ئەحمەد میران کرا، پاشان وتەى ئەنجوومەنى باڵاى کاروبارى خانمان و گەشەپێدان خوێندرایەوە، دواتر دەرئەنجامى توێژینەوەکەیان خستەڕوو، دواتر لەلایەن ئامادەبووان گفتووگۆى فراوان لەبارەى داتا و زانیارییەکان کرا.