ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان داوای ئازادی زیاتر بۆ ئەو خانمانە دەکەن کە دەیانەوێت بە هەر هۆکارێک بێت منداڵەکانیان لەبارببەن و دەڵێن بڕیاری عێراق لەسەر ئەم پرسە زۆر کۆنە و پێویستە چاکسازی تێدا بکرێت. بەهار عەلی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی دەڵێت’ لە ڕووی پەروەردەکردن و دارایی و جەستەییەوە خانمان بتوانن بڕیار لەسەر لەباربردنی منداڵەکانیان بدەن، چونکە هەندێک جار بێ خواستی خۆیان دووگیان دەبن.’