ئەمرۆ 28ی رەشەمە 2023، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، لەپای پرۆژە و هەماهەنگی و كارەكانیان بۆ لێژنەی ئاشتەوایی و خولەكانی راهێنان و سیمیناری هۆشیاری لەبارەی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، چۆنیەتی خۆپاراستن لە تووندوتیژی لە رێگەی ئامێرە تەكنەلۆژیاكان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی رێكخراوی ئێمە كرد.
بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، وێرای دەستخۆشی لە رێكخراوی ئێمە هیوای خواست لەداهاتوو بتوانن كاروچالاكی زیاتر لەپێناو هۆشیاركردنەوەی تاك لە كۆمەڵگە بكەن، لە رێگەی راگەیاندن و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
لەلای خۆیەوە (بەهار عەلی)بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، دەربڕی، بەڵێنی كاری پێكەوەیی زیاتر و پرۆژەی زیاتر لە پێناو كۆمەڵگەی پێشكەوتووی كوردستان دەربڕی.