ڕه‌هێل دزه‌یی
سێکته‌ری په‌روه‌رده وفێرکردن ته‌نها ئه‌رکی ئه‌وه نیه خوێندن و نووسین وزانسته‌کان فێری خوێندکاران بکات، به‌ڵکۆ ئه‌رکیه‌تی که فێریان بکات گرنگی به لایه‌نی ته‌ندرووستی و که‌سایه‌تی و چۆنیه‌تی ژیان کردن بدهن۰
سستمێکی په‌روه‌رده و فێرکردنی باش کۆمه‌ڵگایه‌کی باشمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
له پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تایی تا دوا قۆناغ که پۆلی دووازده‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا منداڵ و نه‌وجه‌وانان گه‌شه‌ده‌که‌ن له هه‌موو ڕووێکه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه که ڕێنمای بکرێن وه زانیاریان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م خواردنانه‌ی که یارمه‌تیان ده‌دات به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندرست گه‌شه بکه‌ن و دووربن له نه‌خۆشی. گرنگه خێزان و خوێندنگا هاوکاری یه‌کتربن له‌م لایه‌نه‌وه. ئه‌م خواردنانه‌ی به‌سوودن بۆ گه‌شه‌کردن وه یارمه‌تی منداڵ ده‌دات که له کاتی خوێندندا سه‌رنج و فۆکسی باشتربێت، ده‌ست نیشان بکرێت و بدرێت به خوێندکاره‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤایتامینات و کانزا‌کان که له‌شیان پێویستیه‌تی بۆ گه‌شه‌کرن وه دووربن له‌م خواردنانه‌ی که زیانیان پێدهگهێنێت۰
به‌داخه‌وه زۆر که‌م گرنگی به‌م لایه‌نه دراوه له خوێندگاکان، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه خواردنی زۆر بێ سوود و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌فرۆشرێت له حانوتی خوێندنگاکان.
منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به باشی سوود له وانه‌کان وه‌ربگرێت ده‌بێ خواردن له کاتی خۆی بخوات. ده‌بێت به‌یانیان پێش چوونی بۆ خوێندنگا نان بخوات، ئه‌مه‌ش ئه‌رکی دایک و باوکه که پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌یان بنێرن بۆ خوێندنگا خوادنیکی ته‌ندرووستی پێبده‌ن، خواردنی پێش چوون بۆ خوێندنگا واده‌کات خوێندکاره‌که چالاک بێت و توانای یاری کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌کانی هه‌بێ وه کاتی وانه خوێندن بتوانێ سه‌رنجی لای مامۆستا بێت و به‌باشی له وانه‌کان بگات، نه‌خواردنی خواردنی باش وبه سوود وا له خوێندکار ده‌کات که بێهێز بێت وله وانه‌کاندا نه‌توانێ سه‌رنجی لای ده‌رسه‌که‌ی بێت.
ڕۆژانه ماوه‌ی خوێندن له خوێندنگاکانی هه‌رێمی کوردستان چوار کاتژمێره، له‌م ماوه‌یه‌دا کاتێک دیاری نه‌کراوه بۆ نان خوارد، منداڵ به‌لای که‌می پێویستیان به بیست خوله‌ک هه‌یه بۆ نان خوارد.
خوێندنگاکانی هه‌رێمی کودستان گرنگی به لایه‌نه‌ی خواردن و خۆراکی خوێندکارانیان نه‌داوه، به ڵکو به کردنه‌وه‌ی حانووت له خوێندنگاکان و فرۆشتنی جۆرێک له خواردن که نه‌ک سوودی هه‌یه بۆ خوێندکاران به‌ڵکو زه‌ره‌ر و زیانی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندرووستی خوێندکاره‌کان. له‌بری فرۆشتنی(جیپس،بیسکوێت، کێک و شیرینی) که ئه‌مانه هیچ سوودیان نیه بۆ جه‌سته‌ی خوێندکاره‌کان وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تر ده‌بێته قورساییه‌ک بۆ خێزانه‌کان که ده‌بێ ڕۆژانه بڕێک پاره به منداڵه‌که‌ی بدات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی باری ئابووریان باش نیه ده‌بێته بارگرانی، چونکه هه‌موو هاوڕێکانی منداڵه‌که‌یان پاره‌یان پێیه وه ناکرێ منداڵی ئه‌وان پێی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش جیاوازی له‌نێوان خوێندکاران درووست ده‌کات۰ ئه‌وانه‌ی باری داراییان باشه بڕه پاره‌یه‌کی باش به منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی باری دارایی باش نیه له‌وانه‌یه که‌مێک پاره یان هه‌ر نه‌توانێ پاره به‌منداڵه‌که‌ی بدات، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵه‌که داده‌نێت، له‌وانه‌یه ببێت به هۆی وازهێنانی منداڵه‌که له خوێندن.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین که منداڵه‌کانمان خواردنی ته‌ندرووست ده‌خۆن وه قورسایی ئابووری نه‌که‌وێته سه‌ر خێزانه‌کان، با کلتووری (تێشوو) په‌یڕه‌و بکه‌ین له خوێندنگاکان.
کلتووری تێشو واتا: منداڵه‌کان له ماڵه‌وه خواردن له ناو قووتوهک دانێن و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن بۆ خوێندنگا. خواردنه‌کانی ناو تێشوهکه بریتیبێ له بابۆڵه‌یه‌ک (له‌فه، ساندویچ) که په‌نیر، هێلکه، گۆشت، په‌تاته یان هه‌ر شتکی تر بێت که شیرینی نه‌بێت له‌ناو نانێک که به ئاردی سپی درووست نه‌کرابێ، له‌گه‌ڵ میوه‌یه‌ک و مه‌تاره‌ی ئاو. ڕۆژانه کاتێک دیاری بکرێت که خوێندکاره‌کان به‌یه‌که‌وه نان بخۆن، به ئاماده‌بوونی مامۆستا.
خواردنی شیرینی و خوادنه‌وه‌ی خوادنه‌وه گازیه‌کان به تووندی قه‌ده‌غه بکرێت له خوێندنگاکان، خێزانه‌کان حه‌فته‌ی ڕۆژێک دیاری بکه‌ن بۆ منداڵه‌کانیان که شیرینی و جبس بخۆن و خواردنه‌وه گازیه‌کان بخۆنه‌وه، باشتره ئه‌م ڕۆژه کۆتایی حه‌فه‌ی خوێندن بێت وه‌ک پاداشتێک بۆیان که ئه‌رکه‌کانیان به باشی جێبه‌جێ کردوه۰
به‌مجۆره دڵنیا ده‌بینه‌وه که منداڵه‌کانمان خواردنی پێویست وته‌ندرووست ده‌خۆن که پێویستیان پێیه‌تی بۆ گه‌شه کردنیان وه دوورده‌که‌ونه‌وه له خواردنی شیرینی که زۆر خواردنی شیرینی زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌ێنێت.
ناکرێ له پێناو ده‌ستکه‌وتێکی مادی بۆ خوێندنگاکان وبهڕێوهبهرایهتیهکانی بواری په‌روه‌رده و فێرکردن، باری ته‌ندرووستی خوێندکاره‌کان فهراومۆش بکه‌ین و گرنگی نه‌ده‌ین به جۆری ئه‌م خوادنانه‌ی که ده‌بی خوێندکار له‌م ته‌مه‌نه‌یه بیخوات۰ ساڵانه حانووتی خوێندنگاکان ده‌درێت به‌که‌سێک به‌رامبه‌ر به بڕێک پاره، که خوارن و خواردنه‌وه‌ی تێدابفرۆشێت به خوێندکاران. به‌شێک له‌م پاره‌یه ده‌درێت به خوێندنگاکه بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاری بهێنن بۆ کڕینی پێداویستیه‌کانی خوێندنگا وه به‌شه‌که‌ی تر ده‌درێت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده.
وه‌ک چۆن ئه‌رکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌یه‌کی خوێنده‌وار وبهمهعرفهت وه خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی باوه‌ڕ به‌خۆ به‌رهه‌م بێنێت بۆ کۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها ئه‌رکیه‌تی نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندرووست و خاوه‌ن هۆشیاری ته‌ندووستی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا بکات.


