دکتۆرە سکار هاشم
پزیشکی پسپۆری گشتی
ئیرەیی (غیرە) لەنێوان منداڵەکان بەتایبەتی کاتێک منداڵێکی نوێ لەدایک دەبێت تاڕادەیەک ئاسای یە چونکە منداڵە تازەلەدایک بووەکە سەرنج و کاتی باوان ڕادەکێشێ بەحوکمی ئەوەی زیاترپێویستی بەچاودێری یە، بۆیەزۆربەی جار خوشک یان براگەورەکە هەست بەئیرەیی دەکات و منداڵەتازەلەدایک بووەکەی خۆش ناوێت،باوان دەتوانن ڕێگری بکەن لە درووست بوونی ئیرەیی لەنێو منداڵەکان بەسەرنجدانی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
١. پیاهەڵدانی منداڵەگەورەکە کەوا برا یان خوشکێکی باشە.
٢.هانی یارمەتیدان نەک پێشبڕکێ بدە لەنێوان منداڵەکانت هەرگیز هەندێک دەستە واژە بەکارمەهێنە وەک بزانم کامتان ئەیبەنەوە، کامتان زیرەکترن، کامتان ئاقڵترن…هتد بەڵکو هەوڵبدە چالاکی یەکان وەک یەک تیم بەهەرەوەزی ئەنجامی بدەن.
٣.هەموومنداڵەکانت بەشداری پێ بکەلەکارو چالاکی یەکان ، هەندێک جار ئیرەیی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لەدابەشکردنی چالاکی یەکان و یەکێک هەست دەکات جێماوەلەکاروانەکە.
٤.باسی تایبەتمەندی هەر منداڵە بەجیا بکە و دەست خۆشی لێ بکە.
٥.بەراورد مەکە لەنێوان منداڵەکانت ، بەواتایەکی تر هەرگیز مەڵێ تۆ تەمەڵی براکەت زیرەکترە یان خوشکەکەت بەتواناترە، جوانترە….هتد.
٦.هاندان و فێرکردنی ڕوحم و سۆز: لەڕاستی دا ئەمە پرۆسەیەکی دوورو درێژە بۆیە پێویستە هەرلەمنداڵی یەوە فێرکردن و پەڕوەردەکردنی دەست پێبکەین بەکارهێنانی ئەم ڕستەیە زۆرگرنگە ( ئەگەر تۆلەجێی فڵانەکەس بویتایەو هەمان شتت لێ بەسەر بهاتایە هەستت بەچی دەکرد؟؟) ئەمە وادەکات منداڵەکە فێربێت کردەوە یان ووشە کاریگەری هەیە لەسەرکەسانی دەوروبەرو لەوانەیە ئازاریان بدات.
٧. بەبەردەوامی خۆشەویستی خۆت بەووشەو ڕەفتار دەربڕە بۆ منداڵەکانت بێ جیاوازی.
٨. کات تەرخان بکەبۆ منداڵەکانت هەریەکەو بەجیا بەبێ جیاوازی تاکو یاری و چالاکی یەکانیان لەگەڵ ئەنجام بدەیت.
٩.پرسیارلەمنداڵەکەت بکەو بزانە چ هەست و سۆزێکی هەیە بەرامبەر خوشک یان برا بچوکەکەی، وەڵامەکەی هەرشتێک بوو پێویستە گوێی لێ بگریت و بەشێنەیی خەم و نیگەرانیەکانی بۆ بڕەوێنیێتەوە و دووپاتی خۆشەویستی بۆبکەنەوە سەڕەڕای هاتنی منداڵێکی تازە بەڵام ئەم هەرخۆشەویستەو جێگەی پارێزراوە.