پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژى دژ بە ژن

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
داکۆکی,

ماوەی چەند مانگێکە هەفتەمان لێ تێناپەڕێت بێ بیستنی هەواڵی کوشتنی ژنێک، ئەم هەواڵانە دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە تاکوو ئێستا ئەو ڕێگایانەی گیراونەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و لە نێوانیشیاندا کوشتن(وەک بەرزترین ڕادەی توندوتیژی) سەرکەوتوونەبوون یاخود نەیانتوانیوە وەڵامدەرەوەی ئەو کێشانە بن ک هەمانن.
ئەو کێشانەی پەیوەستن بە (مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی ژنان، مافەکانی منداڵان مافی گەنجان) لە ساڵانی ڕابردوو بون بە ژێر دەست و پێی کێشەکانی دیکە( چی سیاسی بن یاخود دارایی یان هەر کێشەیەکی دیکە)، یان ڕاستتر بڵێین ئەو کێشانە بە ڕاستەوخۆ بن یان ناڕاستەوخۆ بەشێکن لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندووتیژی.
سەرقاڵبوونی حکومەت بە کێشەکانی دیکە(کە زۆرینەیان هەنوکەیین) کێشەکان توێژە جیاوازەکان لە ژنان منداڵان گەنجان پشتگوێ خراون کە ئەوەش بە ناڕاستەوخۆ بووەتە بەشێک لە کێشەکان و سەری کێشاوە بۆ زۆربوونی جۆر و شێوە و ڕێژەی توندوتیژی لە خێزانەکاندا.
ئەم هۆکارانە ئەوەندە زۆر بوون چیتر ئێمە دڵنیانین لەوەی کام چین و توێژ کۆمەڵگا مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، بگرە مەترسیەکە لەسەر تەواوی کۆمەڵگایە بێ جیاوازی لە ڕادەی (ڕۆشنبیری، خۆێندەواری، شارنشین، گوند نشین)

کاتی هەڵوێستەی جددی و دانانی پلانی تۆکمەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان و لەسەر دەیان ئاستی جیاواز.
بەشێک لە چارەسەر ئەوەیە ئێمە لە کۆی کێشەکان تێبگەین، ئەوەش بە ئەنجامدانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی دەرونی لەسەر ئاستی کۆمەڵگا و بەشێوەی فراوان دەکرێت، کە بەداخەوە تاکوو ئێستا توێژینەوەکان یان لەو ئاستەدا نەبوون یان گوێیان پێنەدراوە بۆ دانانی ڕێگەچارەی دروست کە دەرهەقی گەورەیی کێشەکان بێن.
توێژینەوەکان گەر هەبوبن نەیانتوانیوە لە چوارچێوەی تیۆری دەربچن و ببنە پراکتیک تا چارەسەرمان پێشکەش بکەن، چارەسەرێک کە گونجاوبێت لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێمە و بۆ ئێمە نوسرابێتەوە و داڕێژرابێت.
ئەو خاڵەشمان لەیاد نەچێت کە میدیا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ئاسانکردنەوەی بیستنی هەواڵی کوشتن بەهەموو جۆرەکانیەوە(بەتایبەت کوشتنی ژنان)، ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەیبینین ئەم تاوانانە تەنیا وەک هەواڵێکی گەرم لێک دەدرێنەوە و دواتر بەدواداچوون نییە بۆ دەرئەنجامی کەیسەکان .

-شادى نەوزاد

ئەندامى پەرلەمانى کوردستان

 

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: