پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

مۆنیکا هوسەر، دامەزرێنەرى میدیکا مۆندیال سەردانى سەنتەرى شێخانى ئێمە-ى کرد -کەمپى ئیسیانى رێکخراوى ئێمەى بەسەرکردووە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
سەرلەبەیانى ئەمرۆ 26ـى حوزەیرانى 2022 دامەزرێنەرى میدیکا مۆندیالى ئەڵمانى(مۆنیکا هوسەر) بە یاوەرى وەفدێکى هاورێى لە میدیکا مۆندیال و بەرێوەبەرى رێکخراوى (بەهار عەلى)، (هێژا جەلال) ، سەردانى کەمپى ئیسیان و سەنتەرى شێخانى رێکخراوى ئێمە-یان کرد، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە گرفت و کێشەکانى ژنانى ئێزیدی نێو کەمپى ئیسیان لە شێخان، دامەزرێنەرى میدیکا مۆندیال بەپەرۆشەوە گفتووگۆى لەگەڵ ژنانى نێو کەمپەکە کرد لەبارەى رەوشى تەندروستى و دەستڕاگەیشتنیان بە چارەسەرى تەندروستى، بەربەستەکانى بەردەم ژیانیان لە ژیانى ئاوارەیى، رووبەرووبوونەوەى تووندوتیژى و خۆپێگەیاندن و چارەسەرى کێشەکانیان.
مۆنیکا هوسەر، دامەزرێنەرى میدیکا مۆندیال، بەڵێنى بەردەوامى هاریکارى بە ژنانى ئێزیدیى نێو کەمپى شێخان دا لە رێگەى رێکخراوى ئێمە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى و خولى هۆشیارى تەندروستى و یاسایى.
ژنانى نێو کەمپى ئیسیان سوپاسى رێکخراوى ئێمەیان کرد کە لە رێگەى تیمى سەنتەرى شێخان لە پێشکەشکردنى هەوڵ و هاوکارییەکانیان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەى ژیان و گوزەران و زاڵبوونیان بەسەر گرفت و کێشەو بەربەستەکانیان.
بەهار عەلى، بەرپرسى رێکخراوى ئێمە، لەنێو ژنانى کەمپى ئاوارەکان لە ئیسیان هیواى خواست هەرچى زووە ژیانى ئاوارەییان کۆتایى پێبێت و بگەرێنەوە ژیانى ئاسایى خۆیان، بەڵێنى هاریکارى بەردەوامى بە ژنانى نێو کەمپەکەدا.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: