پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

لە نایەکسانی ڕەگەزی(جێندەر) بۆ کۆتای ژنان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
ژن و ئاشتى, نوێکراوەتەوە, وتار,

-ئاهەنگ کانۆ

 

هێشتاش کێشەی ڕەگەزی هەیە لە حاڵێکدا ئێستا ساڵی ٢٠٢٢یە. لە ڕاستیدا ژنان هێشتا لە ئاستی خوارێ دان بۆ پێسپاردنی بەرپرسیارێتی(سەرۆکایەتیکردن) و نوێنەرایەتی لە حاڵەتی گرینگ و کاروپیشەی دەستە باڵا لەناو دام ودەزگاکاندا. چۆن و بۆ وایە؟ ئەوە لە دوایی ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئێس سی پی واتە دەزگای کۆمەڵایەتی و کەلتووری پیلان دانان لە هۆڵەندا، (Sociaal en Cultureel Planbureau (SCP) دەرکەوتووە کە بە گوێرەی یاسای ئیجباری ٣٠٪ بەشداری ژان لە پیشەی باڵادەستدا واتە خاترانەی ژنانیشەوە ئینجا بە ڕێژەی ١٢٪ لە دام ودەزگاکانی گەورەدابە پلەی بەرز و پێگەی باڵادا دامەزراون. جێگەی داخە کە تا ئەمڕۆش ئێمە خەریکی خێرپێکردن یاخود پڕکردنەوەی کەلێن نێوان یاخود مەودای نێوان جیاوازی ژنان وپیاوانین کە نە تەنیا بە پێچەوانەن بەڵکو ئەوان بەهەمان ڕێژە شایانن. ئایا ئێمە ئەوەمان پێ چۆنە خانمان؟ ئەنجامگیری دەکەیین کە ئەجامی زۆربەی وەڵامی پرسیار لەبارەی ئایا پشتیوانی یا دژی لەسەر کۆتای ژنانی؟وەڵامەکە زیاتر بە نەخێر،ئەمن بۆ باشترین کاندید هەڵدەبژێرم.ئایا بە بیروبۆچوونی ئەوان، ئەوپیاوە ڕەنگ سپی تەمەن مامناوەنددەبێ شایانی ئەو کورسییە یاخو پلەیە بن کە پێیان دەسپێردرێت؟ ئایا پیاوەکان بۆ یەکتر ڕێگەخۆش ناکەن و پشتیوانی لەیەکتر ناکەن؟ئایا لێرەدا کۆمەڵەیەک یاخود هەر گروپێکی پیاوانی ڕەنگ سپی پێکناهێنن؟ سەرجەم ئەوپرسیارانە دەبنە هۆی ڕێگری لە گەشەسەندن و پێشکەوتن و هێشتاش دژاورین بۆ ژن.ئەوەش بەداخەوە شتێکی نوێ نییە و هەبوونی هەبووە. کەمینە- و ستراتیژی فرەبوونی بیرۆکە(جۆراوجۆر)،لەمەیدانی کاروپیشەدا ئامرازێکی پشتیوانی بۆ ژن وەک گروپی کەمینە بووە تاکو بەسەر پلەپێژە دا سەرکەوێت،بەڵام ئایا ئەوە تەنها ئامرازێکە کە ژن پێویستی پێیەتی؟ ئایا ئێمە دکتۆرا وەردەگرین یانیش شانسی یەکسانی و پلەی بەرپرسیارێتی(سەرۆکایەتی) و کارگێڕی ئاستی باڵا چۆنکە ڕێکخستن چەمکێکی زۆر گرنگ و بنەڕەتییە لە ئیدارەکردندا تاکو هاوکێشییەک هەبێت و بە گوێرەی پێویست و بەڕێژەی زیاتر ژنانیش بەشادر بن لەو چوارچێوەی ئەو خانەدا؟ بێگوومان ئەو کاریگەرە و ئێمە لەو بارەیەوە هەموومان کۆکین،بەڵام لێرەدا زیاترمان پێویستە لە ستراتیژی یانیش بەو ڕێژەیە گەیشتن. بەو شێوەیە گفتوگۆکردن لەسەر کۆتای ژنان یاخود دامەزراندنی ژنان لە پلەی سەرۆکایەتیکردن لە تڕۆپکدایە لە مەیدانی لەناو دام و دەزگای کاروپیشەییدا و ئێستا ئەوان دەبێت بە ڕێژەی پانزدە ژن لە پلەی سەروودا دابمەزرێنن.بەو شێوەیە ژنان دوایی لێژنەکان پێویستە سەرۆکایەتی دام ودەزگاکانی گەورە بکەن.بە ئەنجامی ئەوەش هیشتا کەمی هەیە بەڵام پڕکردنەوەی پۆستی باڵا تا ڕاددەیەک گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئێستا کاتییەتی کە یاسای کۆتای ژنان بەکار جێبەجێ بکرێت،ئەگەر ئێمە ئەو هەلە بەکار نەهێنین ئەوە بە بۆچوونی زانست ١١٠ساڵی تریش دەخایەنێت.ئایا خانمان ئێمە ئەوەمان دەوێت؟ بە بۆچوونی من پێویستە پێشنیاری کۆتای ژنان بە سەرکەوتووانە وەرگیرین و بخرێتە بواری جێبەجێکردن.هەروەها لە ئەنجامدا شێوازی کۆمەڵایەتیش گۆڕانکاری بەسەردادێت و وەرچەرخانێکی نوێ دێتە ئارا. پلەی سەرۆکایەتیکردن لە دام ودەزگاکاندا دەبێت باڵکێش بکرێت بۆ ژنان؛ئێمە دەبێت ئەوەمان مەبەست بێت،ئەگینا کۆتای ژان بە خاڵی و مایەپووچ دەمێنێتەوە،ئەو ئامرازێکی ڕاستییە

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: