شاندێکی رێکخراوی ئێمە، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەکو بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، سەردانی فێنک شەفیق دەکات.
شاندەکە لەلایەن خاتوو #فێنک_شەفیق، بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، پێشوازیکران، کە لەلایەن بەهار عەلی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێمە سەرۆکایەتی دەکرا و هەریەک لە د. بەیان قادر رسول، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێمە و هێژا جەلال بەڕێوەبەری پڕۆژە یاوەری بوون.
پیرۆزبایی ئەرکی نوێیان لە خاتوو فێنک شەفیق، کرد بەبۆنەی ئەرکی نوێی وەکو بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان.
هیوای سەرکەوتنیان لە کارەکەی بۆ خواست و پشتیوانی خۆیان بۆ ناوبراو دەربڕی لە کارە هاوبەشەکاندا.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی، هاوکار و هەماهەنگی هەموو لایەکی بۆ پرسەکانی پەیوەست بە خێزان و توندوتیژی بە پێویست زانی.