پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

!!سەگیش بەژن ناوێرێت

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
چالاکیەکان, نوێکراوەتەوە, وتار,
-ئاریان بەرزنجی
دووسێ ڕۆژە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی شەق و لێدانە لەو خانمانە
دڵخۆشم کە زۆربەی خەڵک ھاوسۆزبووە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەو بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕەفتارە نەشیاو ناشرینەیان کردووە، کە بەرانبەریان کرا ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە بەکارھێنانی ئەو پەندەیە کە دەڵێت( سەگ بەژن ناوەڕێت) !!
زۆربەی ئەوانەی ئەم دەستەواژەیان بەکارھێنا لەدڵپاکی ھاوسۆزیی خۆیان بەرانبەر بەژن بووە، یاخود ڕاھاتنیان بە پەندەکانە کە کلتوری کۆن و نێر سالاری بەکاریھێناون
ھەڵبەتە وەکو وتم لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو کەسانەی بێ ئاگایانە و بێ مەبەست ئەوەیان بەکارھێنا، بەڵام بەکارھێنانی ئەو پەندە خۆی لەخۆیدا توندوتیژییە بەرانبەر بە ئافرەتان و جۆرێکی ترە لە توندوتیژیی کە (توندوتیژیی زارەکی) یە
گەر بەزمانێکی سادە بدوێین بۆ ھەموو چین و توێژەکان:
لە فەرھەنگی مێشکی تاکی ڕۆژھەڵاتی ئەوە چەسپێنراوە کە ئافرەتان بوونەوەرێکی لاوازن بەجۆرێک سەگیش پێیان ناوەڕێت و لێیان ناترسێت، ھەر بۆیە ئەوەی لەھزماندا بیری لێدەکەینەوە بەپێی پێواژویی مێشک بەھۆی ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەی کەلە نێوان زمان و بیردا ھەیە، ڕاستەوخۆ دەگوێزرێتەوە بۆ بیرو لەزماندا رەنگدەداتەوە ئەمەش جۆرێکە لە کاریگەریی کلتور لەسەرزمان و بەم شێوەیە خەڵکی ڕاھاتووە ئەوەی لەکۆندا گوتراوە بەردەوام بێت لەسەری و بەکاریبھێنێت، بۆیە ئەرکی زمانەوانە لەپاڵ کۆمەڵناسان کار بۆ ڕۆشنبیرکردنی خەڵکی بکەن و تییان بگەیەنن کە زۆر جار بەبێ ئاگایانە توندوتیژی بەرانبەر بە ئافرەتان دەکەن لەڕێگای وتنی ئەم جۆرە دەستەواژانەوە و گرنگە چیتر بەکاریان نەھێن .
بەداخەوە ڕۆژانە لێرەو لەوێ و لەنێو دامودەزگاکاندا جۆرەھا توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان دەکرێت ھەر لە بێبەشکردنی لە مافەکانی، سوکایەتی پێکردنیان ، دەنگ بەرزکردنەوە بەسەریاندا، کێچەڵی سێکسی…لێدانیان بە ئاشکرا!!!
جاران تەنھا نێرە نەخوێندەوارەکان ئەم کارانەیان دەکرد ئێستا ھەندێک بەناو ڕۆشنبیرەکان ئەم جۆرە ڕەفتارانە ئەنجامدەدەن.
با پێکەوە ھەموو جۆرە توندوتیژییەکان ڕاوەستێنین
خانمان وەکو پیاوان بەتوانان و لاوزو ترسنۆک نین.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: