پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

زەکیە محەمەد ئەمین بابان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
داکۆکی, میدیا - بەرهەمهێنان, نوێکراوەتەوە,
هاوڕێ زەکیە محەمەد ئەمین بابان ناسراو بە (زەکێ بابان) لە سلێمانی لەناو خیزانێکی ناسراوی بابانییەکاندا لەدایکبووە. هەر لەم شارەشدا چەند پلەیەکی خوێندنی تەواوکردووە.
هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویدا ڕێگای تێکۆشانی لە گرتۆتەبەرو دوای تێپەڕبوونی بە ماوەی پاڵاوتندا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حیزب شەرەفی ئەندامێتی لەم حیزبە پێشکەوتووە تێکۆشەرەدا بەدەستهێناوە.
خاتوو (زەکێ بابان) هەرزوو بۆتە ئەندامێکی چالاکی پەیوەستگای مافەکانی ئافرەتانی عێڕاق و چەندان پلەو پۆستی سەرکردەیی هەبووەو بۆتە تێکۆشەرێکی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان و یەکسانیان لەگەڵ پیاوانداو، بۆ بەرەوپێشبردنی باری ژیان و گوزەرانی ئافرەتان و، مافی کارکردنیان وەکو پیاوان بەبێ جیاوازی و لەسەرەتای ساڵانی پەنجادا..
هاوڕێ زەکێ بابان رۆڵێکی گرنگی هەبوو، لەناو ژنان و ئافرەتاندا بەگشتی و لەناو کچان و ژنانی سلێمانیدا بەتایبەتی بۆ پشتگیریی شۆڕشەکەی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ وپاراستنی دەستکەوتەکانی ولەوانە دامەزراندنی رێژیمی کۆماری لەعێڕاقداو، یاسا پێشکەوتنخوازییەکانی وەک یاسای چاکردنی کشتوکاڵ و یاسای (ئەحواڵی شەخسی- ڕەوشی کەسایەتی) کە پێشکەوتنخوازانە گەلێک لە مافەکانی ئافرەتانی تێدا بەرجەستەکرابوو.
خاتوو (زەکیە بابان) نەوەی (سلێمان پاشای بابان) سیاسەتمەدارێکی ماندونەناس و دڵسۆزو وەک دایکی هەژاران بوو، ئەم خاتوونە نازدارە یەکێکبوو لە ئافرەتە پێشڕەوەکانی بەشداری سیاسەت و لە خەباتی بێکۆڵداندا لە ناو ریزەکانی حیزبدا دڵسۆزانە خەباتی کردو لەگەلێک ناوچەو شاری کوردستان و عێڕاقدا بەشداری خەباتی نهێنی و ئاشکرابووە.
یەکەم خانمیشە کە بووە بە فەرمانبەر لەبانکی سلێمانی و خاتوونێکی ڕۆشنبیرو نەرم و نیان و زیرەک بوو، هەرچەند باسی بکرێت هێشتا کەمەو تەواو نابێت.
هاوڕێ زەکیە بابان خۆشەویستی هەمووان بوو، جێی شانازی خێزان و حیزبەکەی بوو. هەمیشە ئامادەبوو بۆ تەرخانکردنی تواناو کاتی خۆی بۆ خەبات لە پێناو بەرژەوەندی و ئایندەی گەشەداری ژنان وکچانی کوردستان وعێڕاقدا، بۆیە کۆنەپەرستان و بیرتاریکەکانی ناو کۆمەڵ و ڕێژیمە دیکتاتۆرو فاشیستەکان ڕقیان لێیبوو، خۆشیان نەدەویست.
لەدوای کودەتا شوومەکەی شوباتی ١٩٦٣لە دژی شۆڕشی ١٤ی تەمووزی پیرۆزوئامانجە نیشتیمانی و پێشکەتنخوازەکانی، ئەمیش وەک دەیان هەزارشیوعی و نیشتیمانپەروەر کەوتە بەر داپڵۆسین و تووشی دەستگیرکردن و زیندان و ئازاردانبوو بێ ئەوەی کۆڵبدات.
هاوڕێ زەکیە بابان وەک سەرکردەیەکی خەباتی ئافرەتانی کوردستان نەبەزانە تێدەکۆشاوبووە یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی لقی سلێمانیی پەیوەستگای بەرگری لە مافەکانی ئافرەتانی عێڕاق و کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان و لە حیزبیشدا بەرەو پێش دەچوو تا بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی بەغدای حزبی شوعیمان. چەندان جار توشی گرتن و ئازاردان بووەو کۆڵی نەداوە، کاتێک لەو پۆستە حیزبییە بەرزەدابوو کۆمیتەی ناوچەی بەغدا کەوتەبەردڕندانەترین هێرشی داپڵۆسینی دەزگاکانی هەواڵگریی رێژیمی سەدام و دەستە فاشیستەکەی و، بەرپرس و زۆرلەئەندامانی ئەو کۆمیتەیە، لە ئەنجامی ناپاکیی کەسێکی ترسنۆکدا، دەستگیرکران کە یەکێکیان هاوڕێ (زەکێ بابان)بوو، تووشی ئازارو ئەشکەنجەدانێکی زۆربوو، بەڵام دوای ئەوهێرش و گورزە سەختەش حیزب هەستایەوەو، کۆمیتەی ناوچەی بەغدا برینەکانی خۆی ساڕێژکرد و شوێنی گرنگی خۆی لە مەیدانی تێکۆشاندا گرتەوەو نەهامەتی و رووڕەشی سەرئەنجامی دوژمنانی حیزبە سەربەرزەکەمانبوو.
هاوڕێ (زەکیە بابان) تا کۆتایی ژیانی هەروەک هاوڕێیەکی دڵسۆزو بەوەفای حیزب و بیرو باوەڕی مایەوەو، بەداخەوە دواتر کۆچی دواییکرد.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: