کاتێک هەواڵی کوشتنی سەروین و بڵاوبوونەوەی ئەوەی کە کەس و کاری ئامادە نیە تەرمەکەی وەربگریتەوە، رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی خێرا دەستیکرد بە پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە تاوەکو ببێتە خاوەنی مەسەلەکە و تەرمەکەی وەربگریتەوە و بەو پەری شکۆوە مەراسیمی ناشتنی بۆ ئەنجام بدات بە هەماهەنگی لەگەل رێکخراوەکانی ژنان و کەسانی مرۆڤ دۆست. پاش ئەوەی لە رێگەی مەرکەزێکی پۆلیسی کۆیەوە داوامان پیشَکەشکرد و پزیشکی دادوەری لاری نەبوو و داواکاریەکەیان بۆ دادگای کۆیە بەرزکردەوە و ئەوانیش پێیان راگەیاندین کە کەس و کاری سەروین داوایان کردوە تەرمەکە وەربگرنەوە بۆیە ناتوانین بیدەینە ئێوە.
ئەوی جیگەی دڵخۆشی بوو لەم کەیشەدا ئەوە بوو کە ژمارەیەکی رێکخرا و و خەڵک داوایان کردبوو بەرپرسیارێتی وەرگرتنەوەی تەرمەکە لە ئەستۆ بگرن و ئەمەش ئەو پەیامەیە کە ئێمەی ریکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی خاوەندارێتی ئەو کەیسانە وەردەگرین و هەمیشە خاوەنی راستەقینەی مافەکانی ژنانین و فشارەکانمان کەس و کاری قوربانیان و رزگاربوان و حکومەتیش ناچار دەکات یان هان دەدات گرنگی بە مەسەلەی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان بدەن. هەروەها سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە هاوکارمانن لە خستنەرووی ئەم تاوانانە.