پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

دیدار و سەردانی ئاڵوگۆڕی نێوان ئێمە و میدیکا زینکا بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن لە کاتی جەنگ و ململانێ

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
داکۆکی, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
رۆژی ٦ی حوزەیران رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بە هاوکاری میدیکا مۆندیال، سەردانی بۆسنای کرد بۆ بەشداریکردن لە گفتووگۆ و لێتێگەیشتن لەگەڵ رێکخراوی میدیکا زینکا، کارکردن و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی لەیەکچوو و جیاوازییەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسی رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژن و کچان لە کاتی جەنگ و ململانێیەکان.
وەفدی کوردستان پێکهاتبوو لە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، نوێنەری وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی،. نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەری ئێزدییەکان ، کەسانی شارەزا و بە ئەزموون لەبواری جینۆساید و دەستدرێژی سێکسی لەکاتی جەنگ و ململانێیەکان.
رۆژی یەکەمی سەردانە وەفدی ئێمە سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی میدیکا زینکای کرد لە زینکا لە بۆسنا، سەرەتای دەستپێکردنی چالاکی و بەرنامەی کارەکان پێشکەشکردنی کورتەیەک بوو لەبارەی رێکخراوەکە، پاشان لە گفتووگۆییەکی کراوە، وەفدی رێکخراوی ئێمە و پەیوەندیدار لە کوردستان ئاڵوگۆڕی ئەزموونی یەکتریان کرد بۆ سوودوەرگرتن لەبارەی شێوازی کارکردن و چۆنیەتی کاری پێکەوەیی.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: