رۆژی ٨ی حوزەیران رۆژی دووەمی بەرنامەی کاروچالاکییەکانی دیداری لێکتێگەیشتن لەنێوان رێکخراوی ئێمە و وەفدی کوردستان بۆ بۆسنا، ریکخراوی میدیکا زینکا، تایبەت بوو بە گفتووگۆکردن لەبارەی ئەزموونی بۆسنا لە دەستپێکردنەوەی ژیان و چاودێریکردن و بڕیار و یاسا بۆ قەرەبووکردنەوەی رزگاربووانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن و مناڵ لە کاتی جەنگ و ململانێیەکان.
ئیسمیتا دێرڤۆس، پەرلەمانتار و چالاکوان و شارەزا لەبواری چاودێریکردنی مافی ژن و مرۆڤ، بەتایبەت ژنانی رزگاربوو لە دەستدرێژی سێکسی ، باسی لەو هەوڵ و کارانە کرد کە دوای جینۆساید و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر بۆسناییەکان کاریان لەسەر کرد، بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیان و پاراستن و چاودێریکردنی ژنی رزگاربوو و چارەسەرکردنی و چاودێریکردنی ژنی رزگاربوو لەڕووی دەروونیەوە، دەرکردنی چەند یاسا و بڕیاريک لە خزمەت رزگاربووان.
تەوەری دووەمی ئەزموونەکان لە “قەرەبووکردنەوە بۆ ڕزگاربووان
لە توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ناکۆکی
-ساڵحە دۆدریجە، جێگری وەزیری مرۆڤ
و پەنابەران.
لە بەشێکی دیکەی گفتووگۆکان د.خانزاد ئەحمەد،. ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، کورتە فیلمێکی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو بەناوی(ئازاری لەبیرنەکراو)، کە تێیدا دیکۆمێنتی لەبارەی ژیانی ژنانی رزگاربووی ئێزیدی بوو.
لەکۆتایدا گفتووگۆی کراوە لەبارەی ئەزموونی هەردوولا ئاڵوگۆڕکرا.