پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

بەهۆی هێرشەکانی داعش، 3 هەزار و 83 ئێزدی تورکمان و مەسیحی چارەنووسیان نادیارە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
ژن و ئاشتى, لێكۆڵینەوەكان, هەولێر,
دوای كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی #باغۆز لە #سووریا، دەسەڵاتی داعش لەسەر خاك كۆتایی هات، بەڵام چارەنووسی 3083 #ئێزدی، #توركمان و #مەسیحی و كەوتنە دەستی داعش، هێشتا دیار نییە.
بەهۆی هێرشەکانییەوە لە ساڵی 2014 دا چەکدارانی #داعش #جینۆساید و #کۆمەڵکوژی دژی ئێزدی و پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان ئەنجامدا، بەشێكی ئافرەت و #کچەکانیان کردن بە #کەنیزەک و رووبەڕووی #توندوتیژی #سێکسی بوونەوە.
بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە لەساڵی 2014 بۆسەر #هەرێمی #کوردستان و ناوچەکانی دیکە، 3 هەزار و 83 ئێزدی، تورکمان و مەسیحی کەوتنە دەستی ئەو رێکخراوە پەڕگیرە، چارەنووسیان نادیارە، کە پێکهاتوون لە (دوو هەزار و 719 ئێزدی، 164 تورکمان، 200 مەسیحی).
.
.
2719 ئێزدی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
بەگوێرەی راپۆرتی #نووسینگەی_رزگارکردنی_رفێندراوانی_ئێزدی، کاتێک لە 3/8/2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال و دەوروبەری لە چەند رۆژی سەرەتای هێرشەکە داعش هەزار و 293 کەسی شەهید کرد. ئەو هێرشە بووە هۆی بێباوانکردنی 2 هەزار و 745 منداڵی ئێزدی، جگە لەوەی تاوەکو ئێستا 83 گۆڕی بە کۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاکەکەسی لە شنگاڵ دۆزراونەتەوە، داعش 68 گۆڕی پیرۆز و مەزارگەی ئاینی ئێزدییەکانیشی تەقاندووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی، :” لە 3-8-2014ـەوە تاوەکو ئێستا 15-07-2022 لە کۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی رفێندراو لەلایەن داعش، سێ هەزار و 552 کەس رزگاریان بووە، کە لە هەزار و 207 ئافرەت، 339 پیاو، هەزار و 50 منداڵی کچ و 956 منداڵی کوڕ پێکهاتوون. هەروەها دوو هەزار و 719 ئێزدی لەدەستی داعش ماون، کە هەزار و 247یان ئافرەت و هەزار و 445 یان لە رەگەزی نێرن.”
هەرچەندە لە تشرینی یەکەمی 2015 شنگال کۆنتڕۆڵکراوەتەوە، بەڵام هێشتا 42.3%ی رفێندراوەکان چارەنووسیان دیارنیە.
.
.
164 تورکمان
ـــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر #موسڵ، #شنگال و #دەشتی_نەینەوا و #تەلەعفەر، تورکمانەکانیش بەر شالاوی هێرشەکە کەوتن.
وەزیرێکی هەرێمی کوردستان لە نەتەوەی تورکمان دەڵێت:”لە 10-6-2014ـەوە كاتێک داعش هاتە تەلەعفەر و مووسل، 400 هەزار تورکمان ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و باشووری عێراق بوون و 60 بۆ 70 هەزاریشیان ئاوارەی توركیا بوون.”
#ئایدن_مەعروف وەزیری هەرێم راسپێردراو بۆ کاروباری #پێکهاتەکان بە رايگەیاند:”لە ساڵی 2014دا سێ هەزار تورکمان لە مووسل و تەلەعفەر لەلایەن داعشەوە شەهید كراون. 64 منداڵ و لەسەروی 100 ئافرەتی تورکمان لەلایەن داعشەوە رفێنراون، بەڵام تەنیا 10 #ئافرەت و #منداڵ رزگار کراون، هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنووسی تورکمانەکانی دیکە یان گۆڕی بەکۆلی ئەوان بەردەست نییە.”
ئایدن مەعروف گوتی:”تاوەکو ئێستا ژمارەیثکی کەمی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە، پێش هێرشی داعش نزیکەی 500 هەزار کەس لە تەلەعفەر دەژیان، بەڵام لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی 150 هەزار کەس گەڕاوەتەوە و هێشتا ژمارەیەکی زۆی تورکمانەکان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و بەشێکیان لە کەمپەکاندا دەژین. ئەوەش پەیوەندی بە نەبوونی متمانە و نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاریەوە هەیە.”
وەزیری هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، زۆر هەوڵیانداوە لەسەر ئاستی هەموو پێكهاتەکان بۆ زانینی سۆرخی ئەوانەی کەوتوونەتە دەست داعش، بەڵام لەبارەی تورکمانەکان بەهیچ نەگەیشتووین. ئەگەر هەشبێت رەنگە بەهۆی هەندێک پرسی دابونەریتییەوە خۆیان ئاشکرا ناکەن.
.
.
200 کلدو ئاشوور و سریان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەهۆی هاتنی داعش بۆ مووسل، 200 هەزار مەسیحی (#کلدو_ئاشوور و #سریان) لە مووسڵ و دەشتی نەینەوا ئاوارە بوون. لەوبارەوە #رۆمیۆ_هەکاری، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند:”لەکاتی هاتنی داعش بۆ دەشتی نەینەوا و تەلەعفەرو ناوچەکانی دیکە 200 بۆ 300 کەس لە کلدو ئاشوور و سریانەکان کەوتنە دەستی داعش و بێسەروشوێن بوون، لەو ژمارەیە 100 کەس ئازادکراون یان رزگاریان بووە.”
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: