توندوتیژی دژی ژنان روو لە زیادبوونەو و هەندێک لە چالاکوانان هیوا دەخوازن لە حاڵەتەوە نەبێتە دیاردە و هەرچی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی پرسی ژنان بکرێتە پرسێکی گرنگ و سەرەکی و کار بکرێت بۆ ئەوەی ژن بە کەم سەیر نەکرێت.
بەسمە محەمەد مستەفا لە ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکرادیەتی لە عیراق لە لێدوانێکیدا تایبەت بە PUKmediaی رایگەیاند: توندوتیژی لەم ماوەی کۆتاییدا زیادی کردووە هیواداریین نەبێتە دیاردە، من پێم وایە کێشەی ئێمە زیاتر قبوڵنەکردنی بەرامبەرە جا ئەم قبوڵ نەکردنە پیاو بێت بەرامبەر ژن یاخود ژن بێت بەرامبەر پیاو، یاخود دایک و باوک بەرامبەر منداڵ، یاخود قبوڵنەکردنی دینەکان بەرامبەر بە یەک، چونکە کاتێک کەسێک بەرامبەرەکەی بە لاواز بزانێت هەوڵ دەدات هێزی خۆی بەکار بهێنێت، لەبەر ئەوەی توندوتیژی بە بۆچونی من فکر و بۆچونە ئیتر لە ئاستی ڕۆشنبیری بێت یان پەروەردە و خێزان و خوێندنگە یان دین.
ئەوەشی وت: ئێمە رۆژانە توندوتیژی پیاو دەبینین بەرامبەر ژن ئەم شتە تێدەپەڕێت بەڵام کاتێک توندوتیژی ژنێک بەرامبەر پیاوێک روودەدات هەموو گاڵتە بە پیاوەکە دەکەن لەبەر ئەوەی لە فکری ئێمەدا ئاوا چەسپاوە کە پیاو نیشانەی بەهێزییە نیشانەی ئەوەیە کە گەورەی ماڵە، ئێمە دەبێت گۆڕانکاری فکری بکەین تاوەکو گۆڕانکاری فکری نەکەین گۆڕانکاری دروست نابێت لەبەر ئەوەی ئەو گۆڕانکارییە لە هەمووی گرنگترە و کاریگەری زیاترە چونکە دەچێتە هەموو ماڵێکەوە، زۆر گرنگە خەڵک وردە وردە ئەم بۆچونە قبوڵ بکات و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە رێگا گفتوگۆوە یان یاسا و دادگاکانەوە چارەسەر بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەم ساڵانەی کۆتاییدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژن زۆر زیادی کردووە بەڕاستی ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە و هەندێک شت هەیە دەبێت ئەنجام بدرێت سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو پەیجانەی سوکایەتی بە چالاکوانێکی ژن دەکەن بۆ نمونە وتارێک یاخود قسەیەک دەکرێت ئەم پەیجانە بەشێك لەو قسانە دێنن تەنها بۆ ئەوەی لایک و کۆمێنتی پێ زیاد بکەن، چونکە جیاوازی هەیە لە نێوان ئازادی رادەربڕێن و ئەوەی بتەوێت زیانێک لە بەرامبەرەکەت بدەیت، لای ئێمە ئەمانە هەمووی تێکەڵاو بووە، هەندێک جار ئازادی رادەربڕین وادەکات ژیانی کەسێک بخەیتە مەترسییەوە.
وتیشی: هەندێک جاریش دادگاکان یاسای باشیان هەیە سەبارەت بە ژن بەڵام لەوانەیە دادوەرەکە خۆی بڕوای پێی نەبێت بۆیە دەبێت هەموومان تێڕوانینمان سەبارەت بە ژن بگۆڕێت و کاری راگەیاندن رۆڵی گرنگی هەیە گەر رۆژانە بەرنامە و پلانت هەبێت، چونکە پرسی ژن دەبێت ببێتە پرسێکی سەرەکی لە هەموو بوارەکاندا نەک تەنها لەو رۆژانەی تایبەت کراون بە ژنان.
سەبارەت بە زیادبوونی سوڵحی عەشایەری لە پرسەکانی توندوتیژی دژ بە ژناندا بەسمە محەمەد دەڵێت: هەندێک کەیس هەیە یاساکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت ئیتر بە سوڵحی عەشایەری رێکدەکەون ئەمە لە بارەی ژنەوە یەکێکە لە هۆکارەکان کە وای کردوە توندوتیژی بەرامبەر ژن زیادبکات.
هەر سەبارەت بە پرسی ژنان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان فێنك شه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و ژنان به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن و توندوتیژییه‌كان ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان و خێزان ده‌كرێت.
وتیشی: یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه به پێویست ده‌زانرێت له‌و یاسایه‌دا كه گۆڕانكاری تێدابكرێت، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر كچان و ژنان ده‌كرێت، ئیتر تاوانلێكراو له‌چوارچێوه‌ی خێزان بێت یان له‌ده‌ره‌وه بێت.
راشیگه‌یاند: ئامانجی ئه‌و گۆڕانكاریانه ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا توندوتیژییه‌كان زیادیكردووه و له‌م ماوه‌یه ئاماره‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌تایبه‌تی جۆره‌كانی توندوتیژی سێكسی و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا كه ده‌بێته هۆی په‌نابردنی ژنان بۆ خۆكوشتن و خۆسوتاندن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كراوه بۆ هه‌مواركردنه‌وی یاساكه داواكراوه رۆڵی داواكاری گشتی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی فراوانتربێت و كاری زیاتر بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وی كۆمه‌ڵگا له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
هەر سەبارەت بەم پرسە بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی ( قوباد تاڵەبانی ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە رێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، بەمەبەستی بەگژداچونەوی توندوتیژی دژ بە ژنان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی تۆمارکردنی ( 29 ) سکاڵا کە لەلایەن ( 31 ) هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە ( 38 ) تۆمەتبار دەستگیردەکەن، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و ترساندن و هەڵخەڵەتاندن و چەندین تاوانی جۆراوجۆر، کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیاوە ئەنجام دراون و تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.