ئامادە کردنی / ئیراد منوچر سان ئەحمەد
تا ئەو کاتەی رێکەوتنامەی ساڵی 1920 بەسترا بۆ پێدانی مافی دەنگدان بە ژنان ،زۆربەی ژنانی ئەمریکا مافی بردنەوەی دەنگیان نەبوو لە هەڵبژاردنەکاندا ، هەرچەندە هەوڵەکان پێش ئەو رێکەوتنامەیە درا بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆکایتی لەم ڕوەشەوە
50 ساڵ پێش ئەو ڕێکەوتنامەیە یەکەم ژن هەوڵی دا بۆ بردنەوەی پۆستی سەروکایەتی لە ئەمەریکا کە ئەویش ڤیکتۆریا ودهۆل لەساڵی1872 توانی خۆی لە مێژووی ئەمریکا تۆماربکات دوای ئەوەی پاڵیورابوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەرامبەر بەڕکابەرەکەی یڵسیس گرانت. شایەنی باسە پلانی کارەکەی ڤیکتۆریا ودهۆل ئەمانەی لە خۆ گرتبوو: پێشڕەویکردن لەچاکسازیەکانی وەک پێدانی مافی دنگدان بۆ ژنان و کارکردنی 8سەعات لەڕۆژێَکدا ،و دانانی سنورێک بۆ لە سێدارەدان.
ڤیکتۆریا ودهۆل
بۆ ئەوەی کارەکانی بەسەرکەوتووی ئەنجام بدات ڤیکتۆریا ودهۆل پێشەنگ بوو وەتوانی کەمپێنیک دروست بکات بۆ تێکشکاندنی بەربەستە سیاسیەکانی بەردەم ژن لەو سەردەمەدا، وە داوای دەکرد کە بچێتە بەردەم کۆنگریس و داوای مافەکانی یەکسانی لە دەنگداندا بکات ، وەتواني یەکەم کۆمپانیایی دۆزینەوەی کار بۆ ژنان کە خودی ژنان خۆیان خاوەندارێتیان دەکرد بكاتەوەلە واڵ ستریت لە ئەمەریکا.
ڤیکتۆریا ودهۆل سەرکەوتوو نەبوو لە هەوڵەکانی بۆ هەژمارکردنی دەنگەگانی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا كة بەشداري تيَدا كرد ،وە هیچ توماریک نەبوو لەسەر ئەوەی بزانرێت کە چەند سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە دەنگی گشتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەو هەڵبژاردنەی کە ئەنجام درا ، بەڵام ئەگەر هاتوو ڤیکتۆریا ودهۆل هەڵبژاردنکانیشدا براوە بووایە ئەوا بە دڵنیایەوە ڕێگری لێدەکرا لەلایەن کاربەدەستانی کۆشکی سپی بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتی دەستبکەوێت تەنها هۆکاریش بە هۆی ئەوە وەبوو کە ڕەگەزکەی مێ یە.
لەو ساڵانەی کە ڤیکتۆریا ودهۆل بەردی بناغەی کەمپینەکانی بنیات نا بۆ دەستکەوتنی پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و هەرچەندە نەیتوانی دەنگ بە خۆی بدات دەیەها ژن رێگەیان پێدرا کەبۆ پۆستی سەرۆکایەتی خۆیان دەست نیشان بکەن ، بۆ نمونە بیلیڤا ان لۆکۆد توانی 4149 دنگ بەدەست بهێنێت لە ساڵی 1884،وەمارگریت چاش سمیس توانی 227007 دەنگ بە دەست بهێنێت لە هەڵبژاردنی پارتی کۆماری بەرایی لە ساڵی 1964 بەلام نەیتوانی بگاتە ئەوەی کە بپاڵێورێت، هەشت ساڵ دواتر شیرالی چیسۆلم یەکەم ژنی پاڵێوراو بوو لەپارتی دیموکراتدا و بوویە ئەندامی کۆنگریس .
وە لینۆرا فولانی یەکەم ژن بوو کە کارتی دەنگدانی لە 50 ویلایەت هەبوو دوای ئەوەی وەک لایەنی سێەم پاڵێورابوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی لە ساڵی 1988دا،
وە هیلاری کلینتون بەهۆی دەنگی ژنانی وڵاتەکەی باشترین بەرئەنجامی بەرایی بەدەست هینا لە ساڵی2008. وەتائێستا سەرکەوتووترین ژنی پاڵێوراو لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا جیل ستین سەر بە پارتی سەوز کە زیاتر لە 450000 دەنگی بەدەست هێنا لە ساڵی 2012 دا.
بیلیڤا ان لۆکۆد
مارگریت چاش سمیس
شیرالی چیسۆلم
لینۆرا فولانی
هیلاری کلینتون
جیل ستین
سەرچاوەکان
- https://www.history.com/news/who-was-the-first-woman-to-run-for-president
- https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_female_United_States_presidential_and_vice-presidential_candidates#:~:text=In%201872%2C%20Victoria%20Woodhull%20became%20the%20first%20female%20presidential%20candidate.
- https://www.britannica.com/story/who-was-the-first-woman-to-run-for-president-of-the-united-states