لەژێر دروشمی (پابەندبوون بە ئاشتی بۆ جیهان، بۆ داهاتووییەکی گەش)، یەکەم دیداری ژنان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان، بۆ هاریکاری مافی ئێزیدییەکان، بەسەرپەرشتی خانمی یەکەمی ئێزیدیان: خاتوون میان خیری بەگ.لە لالش بەرێوەچوو.
سەرەتای دیدارەکە بە وتاری خانمی یەکەمی ئێزیدیان دەستیپێکرد، پاشان وتاری هەریەک نوێنەری بارەگای بارزانی و ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لێژنەی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، وتاری بەرپرسی ناحیەی ئەلقوش خوێندرایەوە.
-لەمیانەى دیدارەکە خەڵاتى رێزلێنان بەخشرا بە هەریەک لە(بەهار عەلى دامەزرێنەر و بەرێوەبەرى ئێمە، د.بەیان قادر رسول: هاودامەزرێنەرى ئێمە، روخۆش ئیسماعیل بەرێوەبەرى کارگێڕى ئێمە، رێکخراوى ئێمە)، لەپاى کارکردنیان بۆ مافى ئێزدییەکان لەسەرەتاى جینۆسایدى کوردانى ئێزیدی.