رۆژی ٢٤ی ١٠ ی ٢٠٢٢ لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی ژنان، کۆمەڵگەی مەدەنی ، لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێم بەرێوەچوو.
سەرەتای ۆرکشۆپەکە هەڵالە رافع پرۆژەکەی بە ئامادەبووان ناساند، پاشان سیلڤیا جاکلین، سەرۆکی بۆردی رێکخراوی یەکێتی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی لە کامیرۆن، ئەزموونی کاری بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەشداری ژنان و گەنجان لە ژیانی سیاسی و بڕیاردان لە پرسە چارەنووسسازەکاندا، لە چەندین وڵاتێکی ئەفریقا، پاشان سەرەنج و پرسیاری ئامادەبووان خرایەڕوو.
لە بەشی دووەمی ۆرکشۆپەکە د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی کاروباری خانمان و گەشەپێدان، وتارێکی لەبارەی کارەکانی پلانی دووەمی نیشتمانی ١٣٢٥ )پێشکەشکرد.
لەکۆتاییدا کنێر عبداللە ، لە دەرس گوتارێکدا ئاماری رێژەی بەشداری ژن لە ژیانی سیاسی لە کوردستان خستەڕوو.