لە دوای سێی ئابی 2015 کاتێک دەوڵەتی ئیسلامی کۆنترۆڵی بەشێکی عێراقی کرد بەتایبەتی لە دەشتی نەینەوا کە لە چەندین گروپی جیاوازی ئیتنیکی و ئایینی و کولتووریی پێکهاتووە
دەوڵەتی ئیسلامی گروپەکانی ئێزدی بەتایبەتی ژنان و کچانی ئێزدییان کردە ئامانج و زۆربەی شوێنە مێژوویی و ئایینیەکانیان وێران کردووە و لە تەمەنی 8 تا 30 ساڵییەوە زیاتر لە سێ هەزار ژن و کچی گەنجیان دەستگیرکردووە و کۆیلە و دەستدرێژیان کردووەتە سەر
کۆمەڵگای ئێزدی هەستیان بەوە کرد کە تەنیان و کەس لە عێراق و کوردستان ناپارێزن، هەزارانیان وڵاتیان بەجێهێشت
ڕێکخراوی ئیما و گروپی ئاشتی ژنان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئێڤیۆس بڕیاریان دا کۆنفرانسێک لە ناو پەرستگای لالش (شوێنی پیرۆزی خەڵکی ئێزدی) ڕێکبخەن، بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەک بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە شەنگال و دەشتی نەینەوا پەرە پێبدەن
لێرەوە لینکی ڕاپۆرتەکەی کۆنفرانسی لالش 1: