رۆژانی ٢٠٢٣/١/٢١٫٢٠ هاوپەیمانی ژنانی کوردستان، کۆبونەوەی چوارەمی بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی ئێستای بزوتنەوەی ژنان و دەرفەت و ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکان و هاوکات داڕشتنی پلان و بەڕنامەی ساڵی(٢٠٢٣) ئەنجامداو تێدا جگە لەئەندامانی هاوپەیمانی ژمارەیەک لەژنانی چالاکوانی بوارە جیاوازەکان بەشدارییان کرد‌و، دوابەدوای کۆبونەوەکەش لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان خرایە رووکەتێدا ئاماژە بەوە دەکات هاوپەیمانی ژنانی کوردستان ئامانجیانە هەمانگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی و سەرجەم ئەو دەزگا پەیوەندارانە بکات کەکار بۆ سەقام گیری کۆمەڵگاو پاراستنی خێزان دەکات بەشێوارێک کەکەرامەتی تاک تێدا پارێزراو بێت و دژی هەموو شێوازیکی توندوتیژی و جیاکاری دژی ژنان دەوەستنەوە.
هاوپەیمانی ژنانی کوردستان لەساڵی (٢٠٢١) راگەیەنرا کەپێکهاتووە لەژمارەیەک لەرێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەک لەژنانی چالاکوان لەبوارە جیاوازەکاندا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش دەقی بەیاننامەی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان
راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان له رۆژانی 20-21/1/2023 كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی ئاسایی خۆی له ئۆفیسی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت ((CDO له شاری سلێمانی ئه‌نجام دا.
هاپه‌یمانی ژنانی كوردستان پێكهاتوه له زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنانی كوردستان و چه‌ندین ژنانی چالاكوان و ئه‌كادیمی كه تایبه‌تمه‌ندن له بواری جیاوازدا له له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنی خۆی كردوه‌و له كۆتایی ساڵی 2021 دا راگه‌یندرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی باردۆخی ئێستای ژنانی كوردستان و ده‌رفه‌ت و ئاڵانگاریهكانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی ژنان له كوردستان كرا و له سه‌ر رۆشنایی ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكان به‌رنامه‌و پلانی كاركردنی خۆی بۆ ئه‌مساڵ دارشت، به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر كاره‌كانی پێشووی كه سه‌رچاوه‌ی له هێڵه گشتیه‌كانی سیاسه‌ت و ستراتیجیه‌كان و دیدی هه‌رێمی كوردستان 2030 و په‌یمانامه و رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كه عیراق واژووی له‌سه‌ر كردوه، به تایبه‌تیش رێكه‌وتنامه‌ی سیدا و بریاری 1325 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هێنانه‌دی كوردستانێكی پێشكه‌وتوو و دیموكراسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ته‌وه كه تیایدا یه‌كسانی جێنده‌ری فه‌راهه‌م بێت و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی پارێزراو بێت.
به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی به‌رده‌وامیان له هاوپه‌یمانی و رێكخراوه‌كان و چالاكوانانی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا، داواكارین به‌رده‌وام بن له‌م پاڵپشتی كردنه‌یان.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتیان كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كانی تر بۆ به‌هێزكردنی دام و ده‌زگا تایبه‌تیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ژنان و سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی كوردستان و یه‌كه‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێناندی یه‌كسانی و ئاشتی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگا و پاراستنی خێزان به شێوازێك كه ماف و كه‌رامه‌تی تاكه‌كانی پارێزراو بێت و هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی و جیاكاری دژ به ژنان و كچان تیایدا قه‌ده‌غه بێت.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای كرد كه چه‌ند رۆژێك پێش ئیستا كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی له لایه‌ن داعشه‌وه به جینۆساید ناساند. هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆی بۆ تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و به تایبه‌تیش ژنان له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكووری كوردستان كرده‌وه له پێناو ئازادی و هێنادهی مافی چاره‌ی خۆنوسین.
زۆر سوپاسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه ئه‌م په‌یامه‌مان وه‌ك خۆی بڵاو بكاته‌وه
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان
سلێمانی
کۆبوونەوەى چوارەمى وەرزیی هاوپەیمانى ژنانى کوردستان لە سلێمانى بەرێوەچوو
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan.
“Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.