پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

کۆبوونەوەى وەرزیی هاوپەیمانى ژنانى کوردستان لە هەڵەبجە بەرێوەچوو

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,
لە رۆژانى 13-14ـى ئەیلوول لە پارێزگاى هەڵەبجە، هاوپەیمانى ژنانى کوردستان بە ئامادەبوونى ژمارەییەکى زۆر لە ئەندامانى کۆبوونەوەى وەرزیی خۆى لە مۆنۆمێنتى شەهیدانى هەڵەبجە لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە وتەى بەخێرهاتنى وەفدى رێکخراو و ئەندامانى هاوپەیمانى لە شارەکانى دیکەى کوردستان لەلایەن سەرۆکى شارەوانى هەلبەجە(کوێستان شێخ ئەکرەم) دەستى بەکارەکانى کرد، سەرەتاى کۆبوونەوەکە تەوەرى مێژووى هاوپەیمانى ژنانى کوردستان، تاوتوێکردنى پەیڕەوى ناوخۆى هاوپەیمانى و پەسەندکردنى و بڕگەکانى لەلایەن هەریەک لە (پەروین عزیز رێزان دلێر، ڤیان حسین) بەرێوەچوو، پاشان ئامادەبووان بە گفتوگۆ و سەرەنجەکانیان تەوەرەکەیان دەوڵەمەند کرد، پاشان گفتۆگۆ لەسەر تەوەرى میکانیزمى کارکردن بەرێوەچوو.
لە بەشى کۆتایى بەرنامەى کارى رۆژى یەکەم، گفتوگۆ لەبارەى پرۆژەى هەموارکردنەوەى یاساى بەرەنگاربوونەوەى تووندوتیژى دژ بە ژن و خێزان لەلایەن هەریەک لە(بەهار عەلى، بەرێوەبەرى رێکخراوى ئێمە و شۆخان ئەحمەد، بەرێوەبەرى رێکخراوى هاریکارى یاسایی) بەرێوەچوو.
لە رۆژى دووەمى کۆبوونەوەکە، گفتووگۆ لەبارەى بەهێزکردنى پاڵپشتى ە هەماهەنگى بۆ ریکخراوەکانى ژنان و بزووتنەوەى فێمێنستى ، پاڵشتى بزووتنەوەى ژنان لە رۆژهەڵاتى کوردستان.
هەروەها گفتووگۆکردن لەبارەى بەرنامەو و پلانى کارکردن تایبەت بە هەڵمەتى 16 رۆژەى هەڵمەتى تووندوتیژى دژ بە ژن، تەوەرى دیکە گفتووگۆکە قسەکردن بوو لەبارەى ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەر چالاکوان و رێکخراوەکانى ژنان، میکانیزمى رووبەرووبوونەوەى.
لە کۆتایى رۆژى دووەمدا بە کۆمەڵێک راسپاردە کۆتایى بە کۆبوونەوەکە هات.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: