دادوەر خاتوو نیگار احمد محمد دەبێتە ئەندامی ڕەسەنی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر، کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستاندا دادوەرێکی ژن ئەم ئەرکەی پێ بسپێردرێت، پێسپاردنی ئەم ئەرکە بە بەڕێزیان دەیسەلمێنێت کە ژن لە توانایاندایە پێشڕەوبن لە بوارە جیاجیاکاندا بە تایبەتی لە بواری دادوەریدا وە جەخت کردنەوەیە لەسەر گرنگی بەشداری پێکردنی ژن لە دەزگای دادوەری ئەمەش بە پرنسپێکی سەرەکی دادەنرێت لە هێنانەدی یەکسانی جێندەری لە دەسەڵاتی دادوەری کەسەرجەم ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی ئافرەتان جەختیان لەسەر کردۆتەوە.
دادوەر نیگار بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وەک لێکۆڵەری دادی لەسەرجەم دادگاکاندا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ وەک یەکەمین دادوەری ژن لە هەولێر دامەزرێندراوە و ئەندامی یەدەگی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی هەولێر بووە، لە ساڵی ٢٠٢١ بووە بە ئەندامی دادگای تاوانی هەولێر.