پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

چیرۆکە کاریگەرەکەی مامۆستا هاجەر

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, ژن و ئاشتى, میدیا - بەرهەمهێنان, نوێکراوەتەوە, هاوکارى تەندروستى دەروونى( MHPSS), هەولێر,
ناوم “هاجەر ئیسماعيل”ە و لە ساڵی ١٩٧٤ لە کەرکوك لەدایك بووم ، لە تەمەنی سێ ساڵییەوە توشی ئیفلیجی منداڵان بووم بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە نەمتوانی بە پێکانی خۆم ڕێبکەم
لەگەڕەکێکی میلی دەژیام و هەم خێزانەکەم و هەم کەسانی دەوروبەرم خوێندەواریان نەبوو
کاتێک فاممکردەوە توانیم شتەکانی دەوروبەرم ببینم من لەسەر جێگا بووم نەمدەتوانی بە پێی خۆم بڕۆم
دوای تەمەنی ٦ ساڵی و وەرگرتنی چارەسەر و چارەسەری سروشتی ئینجا توانیم کەمێک بە پێکانی خۆم بڕۆم
بەهۆی ئەو حاڵەتەشەوە ساڵێك لە خوێندن دواکەتبووم
خێزانەکەم پێییان خۆش نەبوو کە دەست بە خوێند بکەم بەڵام لەو کاتەدا دەسەڵات یاسایەکی دەرکردبوو کە دەبێت هەموو تاکێکی عیراقی بخوێنێت
ڕۆژانە کە دەچووم بۆ خێندنگە منداڵان گاڵتەیان پێدەکردم
زۆر جار بەهۆی ئەو گاڵتەپێکردنانەوە غەمبار دەبووم و دەشڵەژام و دەکەوتمە سەر زەوی قاچەکانم بریندار دەبوو، نەم دەزای چیبکەم ئەگەر ئەم ڕوداوانەم بۆ خێزانەکەم باس بکەم نەیان دەهێشت جارێکی تر بچمەوە خوێندنگا لەبەر ئەوە بێدەنگیم هەڵدەبژاردو دەچومە خوێندنگاو ئەم ڕوداوانەم باس نەدەکرد
زۆر جار دەوروبەرەکەم پێیان دەوتم ” نوقسان ” ئەوە زۆر ئازاری دەدام بەڵام من دەمویست پێچەوانەکەیان بۆ بسەلمێنم .
لە دوای پۆلی شەشی سەرەتاییەوە بەهۆی بیروباوەڕی ئەو کاتەی کۆمەڵگاوە باوکم لە خوێندن دەریهێناین، بەڵام من دڵم هەر لای خوێندن بوو برایەکم هەبوو کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە ئەو لە هەستی من تێدەگەیشت و دەیزانی تەنها خوێندن دەتوانێت لە ئازارەکانم کەمبکاتەوە خۆشم ئارەزووم ئەوەبوو بخوێنم چونکە دەمزانی ئەو ڕەفتارانەی بەرامبەرم دەکرێن بەهۆی نەخوێندەواری کۆمەڵگاوەیە .
بڕیارم دا تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی سێی ناوەندی بکەم بەڵام بەختیاوەرم نەبووە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ دەستی پێکردو ئاوارەی ئێران بوین و ماڵمان سوتێنرا .
دواتر لە سلێمانی نیشتەجێبووینەوە، هەرچەندە بارودۆخی دارایی و سیاسی ئەو کاتە سەخت بوو بەڵام هەر ئارەزووی خوێندنم هەبوو داوام لە خیزانەکەم دەکر کە دەستبکەمەوە بە خوێندن بەڵام ڕەتیان دەکردەوە دوای ١٤ ساڵ باوکم لای پزیشکێك بەناوی ” د.عوسمان پێنجوێنی “ی چارەسەری بۆ قاچی وەردەگرت باوکم زۆر باوەری بە قسەی پزیشک دەکرد منیش ئەو هەلەم قۆستەوە بەبیانوی پرسیاری چارەسەری قاچەکانم نامەیەکم بۆ پزیشکەکە نوسی و باسی دۆخی ژیانم بۆ کردو داوام لێکرد باوکم ڕازی بکات تا دەست بکەمەوە بە خوێندن، سوپاس بۆ خوا باوکی رازیکردبوو
بەهۆی دۆخی داراییەوە دەبوو خۆم خەرجی ژیان و خوێندنی خۆم دابین بکەم بۆیە بەشداریی خولێکی دورمانم کردوو بە قیستی مانگانە ئامێرێکی بەرگ دورینم کڕی و کارم دەکرد و خوێندنەکەشم بەردەوام بوو .
بە سەخییەکی زۆر گەیشتمە قۆناغی شەشی ئامادەی و دواتر لە کۆلێژی زانستە مرۆڤاییەتیەکان بەشی خوێندنی ئیسلامی وەرگیرام .
لێرەشەوە سەختییەکی تر دەستی پێکرد لە زانکۆی سلیمانی کۆلێژەکەی ئێمە لە نهۆمی شەشەم بوو کە بۆ من زۆر قورس بوو ، بەڵام بەرزی باڵەخانەکە لە ئارەزوو وئامانجەکانی من بەرزتر نەبوو .
ڕۆژانە نزیکەی ١٠١ پلیکانەم دەبڕی و تا دەگەیشتمە هۆڵی خوێندن چوار ساڵ بەو جۆرە ژیانم بەڕێکردو لە کۆتایی دا یەکەمی کۆلێژەکەم بووم ، دوای چەند مانگێک بەرنامەی تواناسازی هاتە ئاراوە منیش کە یەکەم بووم بۆ خوێندنی ماستەر چومە وڵاتی میسر، لەوێش ژیان لە شارێکی گەورەی وەك قاهیرە و خوێندنی ماستەر و دەستکەوتنی سەرچاوەکان و هاتوچۆی ڕۆژانە قورس بوو ،دەبوو شوقەیەک بگرم و تێیدا بژیم لە سەرەتادا کچەکان لەگەڵ من شوقەیان نەدەگرت چونکە دەترسان من ببم بە بارێکی قورس بۆ ئەوان دواتر هاورێیەکم کە ئێستا نزیکترینمە هاتوو لەگەڵ من ژیا و ئەو ماوەیەی میسر هاوڕێکانم یارمەتی دەرم بوون و منیش مەعنەوی هاوکاریم دەکردن و بارگرانیم بۆ دروست نەدەکردن خۆم کارەکانی خۆم بەڕێدەکرد
دوای تەواوکردنی ماستەر بووم بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژەکەی خۆم
بڕیارم دا کە ڕێچکەیەکی تر لە ژیان دا بگرمە بەر و یارمەتیدەری ئەو کەسانە بم کە خاوەنپێداویستی تایبەتن ، بەشداری چەند خولێکم کرد لە ڕیگای ڕێخکراوەکانەوە چەند کەسێکم ناسی و بۆ بینینی خول سەردانی وڵاتانی دەرەوەم کردو ئێستا ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆییم لە ڕووی نیودەوڵەتییەوە ، توانیم بڕوانامەی دبلۆم بۆ مافەکانی ئافرەتان لە ڕووی هەرێمی و نیودەوڵەتیەوە بەدەست بێنم ، لە چەندین شاری عراق بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەلك خولم کردەوە ، توانیم لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی سەرەکیم هەبێت لە هەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت .
من لە خول و کارەکانم بەردەوامم و خەونێکی گەورەم هەیە کە بگەمە ناوەندی بڕیاردان و بۆ ئەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش خاوەنی بڕیار بن .
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر دەتەوێت بگەیت بە ئامانجەکانت نابێت بترسیت و نابێت لە کەموکورتی شێوە و جەستەت شەرم بکەیت، ئەگەر خۆت خۆت بە جوانی ببینیت خەڵکیش بە جوانی دەتبینێت .
مامۆستا هاجەر خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتیە و چەندین خەڵات و رێزلێنانی لە ناوەندە جیاوازەکان دا پێبەخشراوە .
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: