كتێبی “لوب دوب” له نووسینی د.هه‌ڤین كه‌مال شا، باس له چیرۆك و ئازاری ئه‌و ژنانه ده‌كات كه خۆیان ده‌سوتێنن و دێنه نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی له سلێمانی.
كتێبه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای كوردڕاومه‌وه چاپ كراوه و داهاتی كتێبه‌كه‌یش ده‌به‌خشرێته نه‌خۆشخانه‌ی سووتاویه‌كه‌ی سلێمانی.
د.هه‌ڤین كه‌مال شا نووسه‌ری كتێبه‌كه، به “وشه”ی گوت، كتێبه‌كه گێرانه‌وه‌ی منه وه‌ك پزیشكێك و باس له‌و ژنانه ده‌كه‌م كه به‌هۆی كێشه‌كانیانه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خۆسووتاندن.
روونیشی كرده‌وه كه “به وردی باس له‌و ئازارانه ده‌كه‌م كه ژنان له دوای خۆسووتاندن تووشی ده‌بن ئه‌گه‌ر مه‌رگیان نه‌یه‌ته پێش”.
” كتێبه‌كه له حه‌وت چیرۆكی راسته‌قینه پێكدێت، ناوی كتێبه‌كه “لوب دوب”ـه كه مه‌به‌ست لێی ده‌نگی لێدانی دڵه، به‌و هۆكاره ناوی كتێبه‌كه كراوه به‌م ناوه، چونكه چیرۆكه‌كانی نێو كتێبه‌كه به ئازارن وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك گوێ له دوا لێدانی دڵی ئازیزێكی بگرێت” د. هه‌ڤین وای گوت.
ئێسته كتێبه‌كه له زۆرینه‌ی كتێبخانه‌كانی شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها داهاتی كتێبه‌كه ده‌درێته نه‌خۆشخانه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی سلێمانی.
د. هه‌ڤین كه‌مال شا ماوه‌ی 21 ساڵه پزیشكه و له نه‌خۆشخانه‌ی سووتاوی سلێمانی خزمه‌ت ده‌كات، ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبیه‌تی كه چاپ و بڵاو ده‌كرێـته‌وه.