بی بی سی لیستی 100 ژنی کاریگەری لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد. لە نێویاندا گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی بێڵی ئایلش، خانمی یەکەمی ئۆکرانیا ئۆلینا زێلێنسکا، ئەکتەری بەناوبانگ پریانکا چۆپرا و چوار ژنی کورد هەن کە ئەمانەن:
زارا محەمەدی، مامۆستا
زارا محەممەدی وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، زیاتر لە دە ساڵە کاتی خۆی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە شارەکەی خۆی، سنە تەرخان کردووە. بەڵام حکوومەتی ئێران زارای بە “پێکهێنانی گرووپ بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” تۆمەتبار کرد و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆیا پیرایی، چالاکوان
کاتێک دایکی ڕۆیای تەمەن 62 ساڵ لە شاری کرماشان سەرقاڵی ناڕەزایەتی دەربڕین بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. ڕۆیا بە سەری تاشراوەوە لە تەنیشت گۆڕی دایکی وەستابوو و قژی بڕاوەکەی بە دەستەکانیەوە گرتبوو و بە سەرپێچییەوە سەیری کامێراکەی دەکرد.
ئەو کچە بووەتە یەکێک لەو ڕووخسارانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت لە ئێران. ڕۆیا چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کەوتووە بۆ ئەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکان وەربگرێت.
ڕۆزا ساڵح، سیاسەتوان
لە مانگی ئایاری ساڵی 2022، ڕۆزا ساڵح بووە یەکەم پەنابەر کە بۆ ئەنجومەنی شارۆچکەی گلاسکۆ هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە تەمەنی کچێکی گەنجدا گەیشتە سکۆتلەندا.
ڕۆزا ساڵح خەڵکی هەرێمی کوردستانە، ئەو هاو دامەزرێنەری (سۆلیداریتی سکۆتلەند لەگەڵ کوردستان)ە، وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای کردووە.
نیگار مارف، پەرستار
کارەکانی نیگار مارف لە هەرێمی کوردستان بریتین لە چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی کە خۆیان سووتاندووە، نیگار نزیکەی ٢٥ ساڵە لە نەخۆشخانەکاندا کاردەکات، چ لە بواری سووتانی منداڵان و چ لە چاودێری چڕدا. هەروەها لە بەشی نەخۆشخانەکەیدا چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکات کە بە ڕێکەوت تووشی سووتان بوون.
چوار ژنی کورد لە لیستی 100 ژنی کاریگەری جیهاندان
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan.
“Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.