پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

پانێلێک لەبارەى دیدو خوێندنەوەى جیاواز بۆ پرسى ئافرەت لە جیهان و هەرێم بەرێوەچوو

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
ئەمڕۆ رێکەوتى 17ـى 11ـ 2022 لە شارى هەولێر، سەنتەرى تویژێنەوەى سیاسى و ستراتیژى لە کۆلێژى زانستە سیاسیەکان، لە هۆڵێ د.خالید سەعید، پانێڵێکى رێکخست، بۆ هەریەک (د.ڤیان سلێمان، بەهار عەلى، د.چنار بابکر)، لە پانێڵێکدا لەبارەى خوێندنەوەى جیاواز بۆ پرسى ئافرەت لە جیهان و هەرێم). هەریەک لە پانێڵستەکان بەبابەتێکى جیاواز بەشداریان کرد، (بەهار عەلى) بەرێوەبەرى رێکخراوى ئێمە بۆ گەشەپێدانى مرۆیی، بە بابەتى( مێژووى شەپۆڵەکانى فێمێنیزم لە جیهان و هەرێمى کوردستان) بە وردى تیشکى خستەسەر دەرکەوتنى بزووتنەوەى فێمێنیزم لە جیهان و شەپۆڵەکانى، لە بەشێکى دیکەى ئاماژەى بە مێژووى بزووتنەوەى فێمێنیزم لە کوردستان کرد، بەربەست و کێشەکانى بەردەم ئەو بزووتنەوەى بە وردى خستەڕوو.
لە کۆتای پانێڵەکەدا بەشداربووان بە سەرەنج و پرسیارەکانیان گفتووگۆ و پانێڵەکەیان فراوانتر کرد.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: