ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكدا كه رۆژی 30ی كانوونی دووه‌م به ئیمزای به‌رزان محه‌محه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ركراوه و ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئیداره‌ی راپه‌ڕین كراوه، بڕیاری دا هه‌موو چالاكییه‌كی تایبه‌ت به “جێنده‌ر”، له سنوری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه.
هوشیار ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه “نووسراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بڕیار نییه و كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌نی له‌سه‌ر نییه”.
هوشیار ئیسماعیل وتی: “نووسراوه‌كه نایاساییه چونكه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و لیژنانه ده‌ركراوه كه له نووسراوه‌كه‌دا ناویان هاتووه”.
وتیشی: “بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا یاداشت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و دواتر سه‌رۆكایه‌تی بیداته لیژنه‌ی یاسایی، پاشان بخرێته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و نووسراوه به هیچ یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه”.
هوشیار ئیسماعیل: نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌باره‌ت به جێنده‌ر بڕیار نییە و نایاساییه
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan.
“Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.