بەگوێرەى ئەو داتا و زانیارییانەى ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان لە لاپەڕەى فەرمى بڵاویان کردۆتەوە کە تایبەتە بە داتا و ئامارەکانى ساڵى رابردوو 2021، لە هەرێمى کوردستان لەشارى هەولێر (18964 مامەڵەى ماڕەبڕبن هەبووە، هاوکات 4043 مامەڵەى تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە، 73 کەیسى رێپێدان بە ژنهێنانى دووەم هەبووە)، لە شارى سلێمانى:(20147 مامەڵەى مارەبڕین(هاوسەرگیرى) هەبووە، لەگەڵ 4767 مامەڵەى تەڵاق و جیابوونەوە، 7 مامەڵەى رێگەپێدان بە ژنهێنانى دووەم).
لەشارى دهۆک 13441 مامەڵەى مارەبڕین (هاوسەرگیرى)، هەبووە، هاوکات 1796 مامەڵەى تەڵاق/جیابوونەوە هەبووە، 21 مامەڵەى رێگەپێدان بەژنهێنانى دووەم هەبووە.
لە ئیدارەى گەرمیان/کەرکووک:(2285 مامەڵەى مارەبڕین(هاوسەرگیرى هەبووە، 1093 مامەڵەى تەڵاق و جیابوونەوە، هیچ کەیسێکى رێگەپێدان بە ژنهێنانى دووەم تۆمارنەکراوە.