رۆژى چوارشەممە، 12، ئەیلوول، رێکخراوى ئێمە سەردانى ئاڵوگۆڕ و لەیەکتر تێگەیشتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ ئافرەتان و خێزان-هەولێر، ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ ئافرەتان و خێزان- سلێمانی رێکخست.
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، بە سەرۆکایەتی مقدمی مافپەروەر (وشیار قادر طە) لێپرسراوی سەنتەری راوێژکاری خێزانی هەولێر، بە یاوەری رێکخراوی (ئێمە)بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی ئاشتەوایی و نوێنەرانی گشت هۆبەکانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانیان کرد و لەلایەن عمیدی پۆلیس (سەرکەوت عمر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی پێشوازیان لێکرا و لەلایەن مقدمی مافپەروەر (وشیار قادر) تابلۆی شاری هەولێر پێشکەش بە بەڕێزیان کرا.
دواتر شاندەکە سەردانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی سلێمانیان کرد و لەکۆبوونەوەیەکدا زانیاریەکان خرانەڕوو بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر و دروستکردنی هەماهەنگی بۆ خزمەتکردنی تاک و خێزان و کۆمەڵگە، پاشان سەردانی گشت هۆبەکانی ئەم سەنتەرەکە کرا.