پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

لێکەوتەکانی هاوسەرگیری پێشەوەختە بۆ منداڵانی کچ

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,

ئيراد منوچر سان احمد

هاوسەرگیری منداڵ پێش تەمەنی 18 ساڵی یەکێکە لەسەرپێچیە بنەڕەتیەکانی مافی مرۆڤ . زۆرێک لە وهۆ کارانەی بەشدارن لەم پرۆسەیەدا و مەترسی هەیە لەسەر منداڵی کچ بەپلەی یەکەم هەژاریە، و دواتر وێناکردنی ئەم پرۆسەیە لە ناو کۆمەڵگادا کە پرۆسەیەکی ( پارستن) ە لە ئابڕووی خێزان . لەکاریگەریە نەرێنیەکای ئەم پرۆسەیە کە بەشوودانی منداڵی کچ زۆر جار رێگری دەکات لە گەشەکردنی جەستەی بەهۆی سکپڕی ناوەختە و پەرواوێزخستنی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی دابڕان لە خوێندن و ڕێگری لە هەلی بەرەوێشچوونی پیشەیی . شایەنی باسە پرسی هاوسەرگیری منداڵ لە ژماریەک لە ڕێکەوتنامە و هاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەکاندا هاتووە،لەوانە ڕیکەوتنامەی نەهێشتنی هەمووشیوازەکانی جیکاری دژ بەژنان( سیداو) کە لە بەندی 16 ئەم ڕێکەوتننامەیەدا هاتووە و ڕووماڵی مافی پاراستنی منداڵی کردووە لە هاوسەرگیری پبَش وەختە، وە لە رێکەتنامەی مافی منداڵ هاوسەرگیری منداڵی پەیوەستکردووە بە مافەکانی وەک:مافی ئازادی و ڕادەربڕین، و مافی پاراستن لە هەمووجۆرە دەستدرێژی ، ومافی پاراستنی منداڵ لە پیادەکردنی هەموو داب ونەرێتێکی زیان بەخش. لە ڕوانگەی ئەو ئامارانەی کە خروانەتە ڕوو بەرزترین رێژەی بەشوودانی منداڵی کچ لە ئەفەریقای باشوورە بە پلەی یەکەم دێت بە شێوەیەک لە 35% کچانی گەنج هاوسەرگیریان کردووە پێش تەمەنی هەژدە ساڵی. دواتر وڵاتانی باشووری ئاسیا کەنزیگە ی% 30 هاوسەرگیری پێش تەمەنی هەژدە ساڵیە لە لایەنی ژنانی ئەو وڵاتانە. هەروەها هاوسەرگیری مندال بەو دەناسرێت کە هاوسەرگیر زۆرە ملێیە، چونکە مندال نەگەشتۆتە ئاستی پێگەیشتن و ئاستی زانیاری پێویستە نیە بۆ ئەوەی بڕیاریارێکی ڕوونی بدات لەسەرداهاتووی خۆی کە زۆر جار منداڵ ڕەزامەند دەردەبڕێت بۆ هاوسەرگیری لە ژێر فشاری وەک هەڕەشەکردن و چاوسوورکردنەوە. . لەبەرئەوە زۆر جار پێناسەی هاوسەرگیر منداڵ دەکرێت بە سەرپێچی لە مافە بنەڕەتیکانی کانی منداڵ چونکە رێگری دەکات لە پێدانی هەل بە منداڵ بۆ خۆشی وەرگرتن لەماوەی منداڵی، و بەردەوامبوونی لە خوێندن وسنوور بۆ هەلی لە ژیان دادەنێت. سەرەڕای ئەوەی منداڵ ڕووبەڕووی مەترسی زۆر گەورەی تەندروستی دەبێتەوە کە پەیوەستە بە هاوسەرگیر پێش وەختە، وەک مەترسی سک پڕی ومنداڵ بوون و مەترسی جەستەیی دەروونیەکانی تایبەت بە منداڵ ، ودەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە لەسەرتای زۆر زووی تەمەنی منداڵەیەوە هەروەها مەترسی هەیە لەسەر پەرواوێزخستنی کۆمەڵایەتی و ڕووبەڕووبونەوەی بە توندوو تیژی. لە هەرێمی کوردستانی عێراق پرسی بە شوودانی منداڵ پرسێکی جدیە پێویستی بەدەست تێوەردان هەیە بە بێ سازش کردن لەسەرى لە شێوەی قاڵبدانی یاسایی کە رێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە ، بەجۆرێک هاوتەریب بێت لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەزرکردنەوەی ئاستی ووشیار گشتی و داکۆکی بەردەوام دژی هاوسەرگیر منداڵ، کە پێویستە بۆ گۆڕانکاری لە کلتووری کۆمەڵایەتی و هەڵبژاردن و بنیتانانی ڕەفتاری نوێ.، چونکە هاوسەرگیری منداڵ لەناو کۆمەڵگا دەمێنێتەوە بەبێ گۆڕانکاری لەداب نەریتی کۆمەڵگا ، هەرچەندە ئەگەر یاسایەکیش بوونی هەبێت بۆ رێگرتن لەو پرۆسەیە. لە ئێستادا هاوسەرگیری پێش وەختە پرسێکی جیهانیە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر کوڕان و کچانی نەوجەوان ،و لەسەرووی 700ملیۆن ژن لە جیهاندا هاوسەرگیریان پێشوەختەیان ئەنجامداوە پێش تەمەنی 18 ساڵی. تایبەت بەم پرسە لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی تەواو توێژینەوەو دوکیومێنتاری بۆ نەکراوە ، بۆ ئەوەی بتوانرێت وەچارەسەرێکی کاریگەر بۆ دابنرێت لە رێگەی داکۆکیکردن و پێنشنیازە سیاسیەکان . وە دیاردەی هاوسەرگیری منداڵ لە هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی کۆمەڵیک هۆکاری بەیکداچووی ئاینی وکۆمەڵایەتی و ئابووریە لەگەڵ بوونی ئاوارەی زۆر لەبەشەکانی عێراق پرسەکەی دژواتر کردووە ، بەجۆرێک هاوسەرگیرى منداڵ زۆرترین باوە لەنێوان پەناهەندەو و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە ساڵی 2011 لە ئۆفیسس ناوەندی ژمێری عیراق ورگیراوە لە %5 کچانی عێراق هاوسەرگیریان کردووە پێش تەمەنی 15 ساڵی و لە %22 پێش تەمەنی 18 ساڵی. لە ڕوانگەی ئەم ئامارەوە و زیری پلاندانانی عێراق لە ساڵی 2013 ڕایگەیاند کە عیراق لە نێو ئەو وڵاتانەدایە لە جیهاندا کە رێژەی بەزری هاوسەرگیری پێش وەختی تێدایە کە دەکاتە %11. پابەند بوون بە یاساکانی عێراق تائێستا تایبەت بە هاوسەرگیری منداڵ زۆر لاوازە بەبەراورد کردنی ستانداردە نێو دەولەتیەکان بۆ پابەند بوون ،وەک ئەوەی لە بڕگەی 41 لە دەستووری هەمیشەی عێراق هاتووە ” کە عێراقیەکان ئازاد لەوەی پابەندبن بەرامبەر بە یاساکانی تایبەت باری کەسێتی بەپێی ئاین ، مەزهەب ، بیرو ڕا و بژاردەکانیان رێکدەخرێت بە پێی یاسا” ئەم بەندە یاساییە هەلی یاسایی تایبەتی خولقاند بۆ گروپی مەزهەبی یان ئاینیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە،وەک ئەوەی لە پرۆژەی باری کەسێتی جەعفەری پێشنیارکرا بۆ پەرلەمانی عێرق لەساڵی 2004بۆ ئەوەی رێگە بدات بە شوودانی کچانی منداڵ لە تەمەنی نۆ ساَڵی و بچووکتر . یاسای کار پێکراو ئێستای باری کەسی لە عێراق یاسای ژمارە 188 لە ساڵی 1959.یاسایەکی تا ڕادەیەک پێشکەوتووە بە پێیگونجاندنی بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکان لەسەر دیاریکردن سنووردانان بۆ تەمەنی هاوسەرگیری کە 18 ساڵە وەلە بەندی (7)دایە.هەرچەندە لەیاساکە لە بەندی بەدەر لەم یاسا گشتیە هاتووە کە دەکرێت دادوەر رێگە بدات بەهاوسەرگیری لەتەمەنی پانزە ساڵی ئەگەر بڕیاریدا لەسەر ئەوەی هاوسەرگیریەکە پێویستیە . لە لایەکی دیکەوە بەندی ( 2) لە یاسای توندوتیژی خێزانی ژمارە 8 ی ساڵی 2011 هەرێمی کوردستان ، وەسفی هاوسەرگیری مناڵی کردووە بە کردەی توندو تیژی خێزانی، وە بەندی ( 7) لە هەمان یاسا سەپاندنی سزای زیندانی لە 6 مانگ بۆ 3ساڵ لەگەڵ پێدانی بڕی 1 بۆ 5 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەرکەسێک کەتوندوتیژی خێزانی ئەنجام دەدات لە نێویدا هاوسەرگیر منداڵ. وە بەپێی ڕووپێووی یونسیف رێژەی % 27 ژنان کە شوویان کردوە پێش تەمەنی 18ساڵی بووە لە هەرێمی کوردستان.

 

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: