پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

له‌ رۆژی جیهانی ژنان، تێده‌كۆشین له‌ پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ كوردستاندا

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, چالاکیەکان, داکۆکی, راپۆرتەكان, ژن و ئاشتى, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا چالاكیه‌كانی رۆژی جیهانی ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌ هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی ئاڵنگاری و هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی دادگای فیدراڵیه‌وه‌ هه‌موو تواناكانی خستۆته‌ گه‌ر بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م دادگایه‌ هه‌ره‌شه‌ی جیدیه‌ بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی رابردوو ده‌ستی برد بۆ یاسای باری كه‌سێتی ئه‌مساڵیش به‌كارهێنانی چەمكی جێنده‌ری قه‌ده‌غه‌ كرد.
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ هه‌مووی ئه‌نجامی زیاتر له‌ سێ ده‌ییه‌ی تێكۆشانی ژنان و یه‌كسانیخوازان و پێشكه‌تنخوازانی گه‌له‌كه‌مانن، بۆیه‌ ئێمه‌ی ژنان به‌ هه‌موو شێوازێك ئه‌م بریارانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پابه‌ندی نابین پێوەی، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌ كوردستاندا له‌وه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ ناچار بكرێت به‌ڵێننامه‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ مافه‌كانی له‌ به‌رده‌م ده‌زگاو لایه‌نی كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتوودا بدات.
هاوڵاتیانی كوردستان: كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، قه‌یرانی ئابووری، زه‌مینه‌ خۆشنه‌كردن بۆ به‌شداری ژنان له‌ بریاره‌ چاره‌نوسسازه‌كانی كوردستاندا، بۆته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ وڵاتانی دراوسێ(كۆماری ئیسلامی ئێران، توركیا) بوونه‌ته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی تاك و گه‌لی كوردستان و به‌ تایبه‌تیش خوشك و برا كورده‌كانمان كه‌ له‌ به‌شه‌كاتی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم.
له‌ رۆژی جیهانی ژناندا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌:
یه‌كه‌م: هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان زامنی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ژنانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان.
دووه‌م: ژنان هاوبەشی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ ده‌بێت:
هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ پاڵپشتنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بن بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو شێوازێكی جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری.
نه‌هێشتنی توندوتیژی و كوشتنی ژنان له‌ كوردستاندا.
گه‌شه‌پێدانی بارودۆخی ئابووری ژنان و ره‌خساندنی هه‌لی كاری یه‌كسان.
به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بریار و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و عێراق له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئیداریدا.
له‌ كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌شداری راسته‌قینه‌ی ژنان، زامنی كوردستانێكی به‌هێزی پێشكه‌وتووی دیموكراسیه‌.
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی ژنان له‌ كوردستاندا له‌ پێناو هێنانه‌دی یه‌كسانی جێنده‌ریدا
رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ هه‌ولێر
هه‌ولێر، به‌رده‌م قه‌ڵا
7 مارس 2024

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: