ژن ژیان ئازادی
بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌مساڵ ساڵی 2022، له هه‌رێمی كوردستانی باشووردا ته‌نها له ماوه‌ی كه‌متر له 11 مانگدا 39 ژن كوژراون!!!
له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوودا زیاتر له (2700) ژن و كچی گه‌نج كوژراون، واته ساڵانه زیاتر لە 220 ژن ده‌كوژرێن، یاخوود ناچاریان ده‌كه‌ن خۆیان بكوژن یان خۆیان بسوتێنن. هه‌ندێكیشیان به درندانه‌ترین شێوه له شوێنی گشتی و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه گوله‌باران كراون و یاخوود سوتێنراون!
ساڵانه به هه‌زاره‌ها ژن كه ده‌كاته زیاتر له 6000 سكاڵا دژ به توندوتیژی له ده‌زگاكانی پۆلیس تۆمار ده‌كه‌ن. ئه‌م ئامارانه زۆر مه‌ترسیدارن و پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان باوەڕبكهن كه ئه‌مه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان!!
توندوتیژی دژ به ژنان و كوشتن‌یان به شێوازێك زیادی كردووه كه بۆته جێگای مه‌ترسی و دڵه‌راوكێی ژنان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه و ده‌زگا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت گومان له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م هه‌رێمه شوێنێكی گونجاو و سه‌لامه‌ت بێت بۆ ژن !!!!
له هه‌مانكاتدا و له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی نه‌هێشتنی توندوتیشژی دژ به ژنان، دادگای ئیتحادی له عێراق بریارێكی ده‌ركردوه كه ماده‌ی 18 له یاسای ژماره 15 ساڵی 2008 باری كه‌سێتی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان به ناده‌ستووری داده‌نێت! ئه‌م بریاره پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ست بۆ مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم ده‌بات و له لایه‌كی تر پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافه‌كانی ژنانه كه مافی ئه‌وه‌ی لێده‌سێنێته‌وه كه هێنانی ژنی دووه‌م به‌سه‌ریدا به بێ ره‌زامه‌ندی خۆی هۆكار نه‌بێت بۆ داواكردنی جیابوونه‌وه، له كاتێكدا ئه‌م یاسایه 14 ساڵه له هه‌رێمی كوردستاندا به بێ كێشه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كردووه، نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی جیدی و بێباكی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه له‌م بریاره‌ی حكومه‌تی فیدراڵی و دیارده‌ی توندوتیژی و كوشتنی ژنان و لێخۆشبوونه له تاوانباران كه له رێگه‌ی سوڵح و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هێز و چه‌كن بكوژه‌كان ده‌پارێزرێن و نادرێنه دادگا، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌ردوامبوون و زیادبوونی كوشتنی ژنانه.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كوشتنی ژنان بكرێت پێویسته ئه‌م هەنگاوانەى خواره‌وه جێەجێبكرێت:
یه‌كه‌م: پێویسته حكومه‌ت رێوشوێنی جیدی بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی ژنان و كچانی گه‌نج له هه‌راسانكردن و ئیستغلالكردنی ئه‌لیكترۆنی و له شوێنی كاردا.
دووه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان چاودێری و به‌دواداچوونی جیدی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه بكات كه په‌یوه‌ستن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و جیاكاری دژ به ژنان.
سێهه‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ زه‌مینه بۆ توندوتیژی دژ به ژنان یاخوود كوشتن‌یان خۆش ده‌كات وه‌ك فره‌ژنی و به‌شوودانی منداڵ و هه‌راسانكردن و ده‌ستدرێژی سێكسی و …. هتد.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و ستراتیژیانه‌ی بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌كات جێبه‌جێبكات.
پێنجه‌م: دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و مرۆیی و ته‌كینیكی پێویست بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و داموده‌زگا حكومی و تایبه‌تیانه‌ی كار بۆ گه‌شه‌پێدانی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان‌دا نه‌كرێت و كۆتایی به ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری بێت له ناو سستەمی دادوه‌ری له كوردستاندا.
حه‌وته‌م: ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێویسته رۆڵێكی كارگه‌ر ببینن بۆ هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمهڵَگا له مه‌ترسیه‌كانی توندوتیژی و كوشتنی ژنان له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگا و به شێوازێكی به‌رپرسیارانه مه‌سه‌له‌كانی توندوتیژی و كوشتنی ژنان رووماڵ بكه‌ن.
هه‌شته‌م: پێویسته رێگه نه‌درێت خه‌ڵك چه‌كی له ماڵه‌وه هه‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له سهكتهرهكانی ئاسایش و پۆلیس یاخوود پێشمه‌رگه كارده‌كه‌ن پێویسته ته‌نها له كاتی كاركردندا چه‌كیان پێبێت.
نۆیه‌م: جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و بڕیار‌و ڕێكهوتتنامانهی كه‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت پابه‌ندبێت پێیه‌وه وه‌ك بڕیاری 1325 و ڕێكهوتتنامهی سیداو.
ده‌یه‌م: جێبه‌جێكردنی یاسای قەرەبووکردنەوەى ژنانی ئێزیدی ڕزگاربوی ده‌ستی داعش و هه‌وڵدان بۆدۆزینهوهو گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ سهروشوێنان.
یانزه‌یه‌م: پاراستنی چالاكه‌وانان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان له‌ته‌شهیرو هه‌ره‌شه، چوونكه ئه‌مانه سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی گرنگ‌و دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی و به به‌های كۆمه‌ڵگای كوردستانن .
دوانزه‌یه‌م: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژی 20/2/2022 كه (شنیار هونه‌ر)ی تێدا سوتێنرا بكرێته رۆژی نه‌هێشتنی كوشتنی ژنان له كوردستاندا. (شنیار هونه‌ر ) وه‌ك سیمبۆڵێكه بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا سوتێنراون یاخود به شێوازی درنده كوژراون)
سێزده‌یه‌م: پێویسته په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر دژ به بریاره‌كه‌ی دادگای ئیتحادی.
چواردەهەم: هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان داوای هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی ئه‌كادیمی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و دام و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات كه پێكه‌وه دژ به بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بوه‌ستین و رایبگه‌یه‌نین كه هه‌رێمی كوردستان ناچێته ژێرباری فه‌رزكردنی ئه‌و بریاره‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی كوشتنی ژنان.
پێكه‌وه بۆ كۆتایهێنان به كوشتنی ژنان
پێكه‌وه بۆ نه‌هێشتنی توندووتیژی دژ به ژنان
لەپێناو کوردستانێکى ئارام
10/12/2022
هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر
هاوپەیمانى ژنانى کوردستان
له رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان كوشتن و هه‌موو شێوازێكی توندوتیژی دژ به ژنان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan.
“Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.