پزیشكێكی كورد له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، پله‌ی پێنجه‌م و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست ده‌هێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 300 پزیشك به‌شداریی كرد.
د. ئاڵا عومەر پزیشكی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كان به تیشك و سۆنه‌ر، به “وشه”ی راگه‌یاند، ساڵانه بۆردێكی عه‌ره‌بی كه به‌رانبه‌ره به دكتۆرا ئه‌نجام ده‌درێت، له كۆتاییه‌كه‌یدا تاقیكردنه‌وه ده‌كرێ و 10 یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی دیاری ده‌كرێن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ، ئه‌و له 10 یهكهمهكهیه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ست هێناوه، لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی یەكەمی بە دەست هێناوە. له هه‌رێمیش هه‌ر ئه‌و به‌شداری كردووه.
د. ئاڵا عومەر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ساڵانه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له ئوردن ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دۆخی كۆرۆناوه له به‌غدا پرۆسه‌كه به‌ڕێوه چووه.
به گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، نزیكه‌ی 300 پزیشك له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدارییان كردووه.
له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یه‌ك زۆر له پزیشكی پسپۆڕ هه‌ن، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵ و تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.