پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

كۆنفرانسی به‌هێزكردنی رۆلی خانمان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوو

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی ته‌مموزی 2022 به‌ ئاماده‌بوونی د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، له‌لایه‌ن رێكخراوی یه‌كترقبووڵكردن AOO به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانی (كۆڕداید)، (UK-aid)، (Women Voices)، كۆنفرانسی به‌هێزكردنی رۆلی خانمان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕێوه‌چوو.
وته‌ی ده‌ستپێكی كۆنفرانس له‌لایه‌ن د. خانزاد ئه‌حمه‌د پێشكه‌شكرا
تیایدا ئاماژه‌ی بۆ هێڵه‌ گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ بایه‌خ به‌ به‌هێزكردنی رۆل و پێگه‌ی خانمان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر ده‌دات و خۆشبه‌ختانه‌ رێژه‌ی ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیار له‌ زیادبووندایه‌.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د زیاتر گووتی: سیستەمی سیاسی، یاسایی هەرێمی کوردستان پابەندێتی بە پێشخستنی یەکسانی رەگەزی لەخۆدەگرێت، لە هەرێمەکەمان رێوشوێنگەلێکی باش و گرنگ لەبەرچاو گیراون بۆ ئەوەی مافی بەشداریکردنی خانمان گەرەنتی بکرێت. لەوانەش لەبەرچاوگرتنی “کۆتای ژنان” هەم لەناو بەشیک لە پارتە سیاسییەکان و هەمیش لەناو پەرلەمان و بەپێی توێژینەوەیەکی “رێکخراوی ئێمە”دەرەئەنجامی ئەو هەنگاوانە ئەوە بوون کە لەسەر ئاستی سەرکردایەتی پارتەکان لە کوردستاندا نزیکەی ٥٠ ئافرەتمان هەیە کە دەکاتە ١٢.٥٪ بە بەبەراوورد لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر. لەسەر ئاستی پەرلەمان ٣٣ پەرلەمانتاری ژن هەیە و رێژەکەشی لەسەرەوەی ٣٠٪. لەسەر ئاستی سەرۆکایەتییەکان وەک دەزانن یەک سەرۆکایەتی بەدەستی ئافرەتانەوە ئەویش سەرۆکایەتی پەرلەمانە و رێژەکەشی بە گشتی لە ٦٪ تێناپەڕێت. لەسەر ئاستی حکوومەت لەکابینەی نۆیەمدا هەندێک بەرەوپێشچوون هەن لەم بوارەدا و رێژەکە خۆی لە ٪١٢ نزیک دەکاتەوە. لەسەر ئاستی حکوومەتی خۆجێییش واتە ئەنجومەنی پارێزگاکان ٢٨ ئەندامی ژن هەن و رێژەکەش دەگاتە ٣١٪.
هه‌روه‌ها گووتی: لە ئێستادا، ئێمە هەمووان چ پیاو چ ژن، بە پاڵپشتی ئیرادەی سیاسی بەدوای میکانیزمی جیاوازو پێشکەوتووتردا بگەرێین بۆ ئەوەی گۆڕانکاری پێکهاتەیی بێتە ئاراوە و ئەو بۆشاییانە پڕ بکرێنەوە کە ئافرەتان لەوێ وەک پێویست نوێنەرایەتی ناکرێن. لەکۆتاییدا، من بەپێی ئەو وانانەی کە لە ئەزموونی چەند ساڵەی خۆمدا وەک ئافرەتێک وەرمگرتووە، چەند پێشنیارێکی گشتگیر بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی رۆڵی ژنان لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی وڵاتەکەمان دەخەمەڕوو، هیوادارم لەماوەی ئەم کۆنفرانسەدا هەمووان پێکەوە بتوانین، لانیکەم لەسەر رێوشوێنەکان رێکبکەوین و بگەینە نەخشەڕێیەک بۆ باشترکردنی رۆڵی ژنان. پێشنیارەکان بریتین لە: پێویستە دەستووری هەرێمی کوردستان بەزووترین بنووسرێتەوە، بەڵام بە گەرەنتیکردنی یەکسانی رەگەزیی، پارتە سیاسییەکان دەرفەتی زیاتر بۆ پێسخستنی بەشداری سیاسی ژنان بڕەخسێنن. ، رێژەی بەشداری سیاسی ئافرەتان لەسەر ئاستی خۆجێیی زیاد بکرێت، گۆڕانکاری پێکهاتەیی بکرێت لەپێناو خستنەڕووی بۆشایی یان لەمپەرە یاسایی و ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە مافی مرۆڤەوە، چاکسازیی لە ئیدارەدانی دارایی یان بودجەی سیاسیدا بکرێت و پرسی پارە لە سیاسەتدا زیاتر رێکبخرێت هه‌روه‌ها کار لەسەر گۆڕینی روانگە و بۆچوونەکان سەبارەت بە بەشداری ئافرەتان لە کایەی گشتیدا بکرێت، کەمکردنەوەی دەنگدانی زۆرەملێ و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گوشارانەی کە رووبەڕووی دەنگدەرانی ژن دەبێتەوە.
پاشان به‌ به‌شداری و ئامادەبوونی ژماریه‌ك له‌ وه‌زیرو چالاكوانان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان چه‌ند پانێڵێك ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی به‌شداری سیاسی خانمان و رۆلی رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان و داموده‌زگاكان بۆ هاندانی خانمان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: