
رۆژی یەكشەممە 4ـی حوزەیرانی 2023 جێسیکا سڤاردسترۆم باڵوێزی سوید لە عێراق سەردانی رێكخراوی ئێمەی كرد، سەردانی كۆنسڵی سوید لە بەغدا لە سەردانەكەی بۆ رێكخراوی ئێمە لەلایەن (بەهار عەلی) بەرێوەبەری ئێمە، (د.بەیان گەڵاڵی ) هاودامەزرێنەری ئێمە پێشوازیكرا، ئامانجی سەردانەكەی جێسیکا سڤاردسترۆم باڵوێزی سوید لە عێراق ، ئاگاداربوون لە كاروچالاكی ئێمە و دەستخۆشی لە بەرامبەر هەوڵەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوشی ژنان، كاركردنی پێكەوەیی و هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوو بۆ گەشەپێدانی بزووتنەوەی فێمێنیزم لە كوردستان.