رۆژی 10 شوباتی 2024 هاوپه‌یمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆی به به‌شداری د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و چه‌ندین ژنانی چالاكوان و ئه‌كادیمی له شاری دهۆك ئه‌نجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی چالاكیه‌كانی ساڵی رابردوو و ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگانه‌ی كه ده‌رباره‌ی كاره‌كانی هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان ئه‌نجام درابوو خرایه‌روو ، به مه‌به‌ستی پێشخستنی كاره‌كانی و هێنانه‌دی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا ئاماده كرابوو.
شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له بارودۆخێكدا ئه‌نجام درا كه هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی سه‌ختدا تێپه‌ر ده‌بێت كه نه‌ك ته‌نها بارودۆخی هاوڵاتیانی به تایبه‌تی ژنانی سه‌ختتر كردوه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌زموونی هه‌رێم له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و ئاڵەنگاری گه‌وره‌دایه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رۆڵی ژن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و مه‌ترسیانه.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌م راسپارده‌و پێشنیارانه‌ی خسته روو:
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانی له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خات به به‌شداربوونی ژنانی سیاسی و چالاكوانی كوردستان به مه‌به‌ستی دانانی پلانێك بۆ كاركردن و زه‌مینه خۆشكردن بۆ به‌شداری ژنان له رووبه‌رروبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسی و ئالانگاریانه‌ی ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی ده‌بیته‌وه.
دووه‌م: پێویسته ژنان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدار بێت له‌و وه‌ف و شاندانەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
سێهه‌م: پێویسته كاری جدی بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند مانگی داهاتوودا، چوونكه ئه‌مه په‌یوه‌نده به نه‌هێشتنی بۆشایی یاسایی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی و حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه‌پاراستنی خاك و نیشتمان و ئه‌زموونی هه‌رێم له ئه‌ستۆی ئێمه‌ی ژنانیشدایه بۆیه داواكارین له‌سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان و دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كۆردستان ئه‌و راستیه له‌به‌رچاو بگرن كه پاراستنی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سوودوه‌رگرتنه له وزه‌و تواناكانی ژنان له كوردستاندا.
كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان لە دهۆك بەرێوەچوو
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode