ئەمڕۆ ٢٤ی ئاب٢٠٢٣، شاندێکی ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی بەڕێز لەمیا قەدوور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بەڕێز کلاوس شترایشەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەری شێخانی رێکخراوی ئێمەیان کرد، لەلایەن هەریەک لە ( هێژا جەلال) بەرپرسی پرۆژەکان، نورا شمایل، بەرپرسی سەنتەری شێخان، پێشوازیان لێکرا، لە نزیکەوە سەردانی کەمپی ئیسیان-یان کرد لە شێخان، کە ژنانی ئاوارەی ئێزیدی، تێدا دەژی.
شاندی میوان وێرای دەستخۆشیان لە هەوڵ و کارەکانی رێکخراوی ئێمە، هیوایان خواست لە داهاتوویەکی نزیک ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی ئارامی ژیانکردنیان.

