پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان كرد

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
داکۆکی, ژن و ئاشتى, هەواڵ, هەولێر,

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا كە له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوو، چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
دواتر هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌ تێیدا داوایان كردووه‌ هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌ كوردستان بۆی هه‌بێت لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و ناوی پاڵێوراوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق تێدابێت، به‌ جۆرێك كه‌ ڕێژه‌یەكی زیاتر بۆ ژنان دەستەبەر بكات. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له‌ هه‌ر جۆره‌ پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ گوزارشت بێت له‌ داكۆكیكردن له‌ مافەكانی ژنان و دۆزی ڕه‌وای ژنان تێیدا بچێته‌ پێشه‌وه‌”. هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌تی ڕاسپارد بۆ به‌دواداچوونی یاداشته‌كه‌ و كاری پێویست له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: